مانگرتنی گشتی لە سەققز بۆ ژینا ئەمینی بەڕێوەدەچێت

لە سێیەمین ساڵڕۆژی کوشتنی ژینا ئەمینی، دوکاندارەکانی سەققز مانگرتنی گشتییان ئەنجامدا و دوکانەکانیان نەکردەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە سێیەمین ساڵڕۆژی کوشتنی ژینا ئەمینی، مانگرتنی گشتی لە سەققز ڕاگەیەندرا و ئەمڕۆ هیچ دوکاندارێک دەرگاکانیان نەکردەوە.

 

هێزەکانی ڕژێم یەک بە یەک چوونە لای دوکاندارەکان و هەڕەشەی کردنەوەی دوکانەکانیان لێکردن.

 

هەروەها ژمارەی سەرباز و هێزەکانی تری ڕژێم لە سەرتاسەری شاردا زیاد کرا، زاندراوە کە هێزە ئەمنییەکان دەورییەیان زیاد کردووە.