مانگرتن لە خواردنی ڤیدا ڕەبانی و مۆتەهێرە گونەی بەردەوامە

مانگرتن لە خواردنی ڤیدا ڕەبانی و مۆتەهێرە گونەی لە زیندانی ئێڤین لە ناڕەزایەتی بە نەبوونی چارەسەری پزیشکی بۆ وریشە مورادی و نێرگس محەمەدی بەردەوامە.

ناوەندی هەواڵ

 

مانگرتن لە خواردنی ڤیدا ڕەبانی، ڕۆژنامەنووس و زیندانیکراوی زیندانی ئێڤین و مۆتەهێرە گونەی، چالاکوانی خوێندکاری زیندانیکراوی زیندانی ئێڤین، ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە نەبوونی چاوەدێری پزیشکی بەرامبەر بە بارودۆخی وریشە مورادی زیندانی سیاسی کورد کە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە و نێرگس محەمەدی ، چالاکوانی مافی مرۆڤ و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی لە زیندانی ئێڤین، بەردەوامە.

 

ڤیدا ڕەبانی و مۆتەهێرە گونەی لە ١٨ی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢٤ەوە مانیان لە خواردن گرتووە، ئەمەش وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە چاودێری نەکردنی پزیشکی بۆ بارودۆخی وریشە مورادی و نێرگس محەمەدییە، کە تووشی نەخۆشی "دوانزە گرێ" و "برینی جێگا" بوون.

 

مانگرتن لە خواردنی ئەو زیندانیانە بەبێ سەرنجی بەرپرسانی زیندان بەردەوامە.

 

پێشتریش ڤیدا ڕەبانی لە نامەیەکدا لەبارەی نەخۆشی وریشە مورادی بە نەخۆشی "دوانزە گرێ" بەهۆی مانگرتن لە خواردنی زۆر و نەخۆشی نێرگس محەمەدی بۆ "برینی جێگا" دوای نەشتەرگەری قاچەکانی ئاگادار کردبووەوە.

 

ئەمە لە کاتێکدایە نەبوونی چارەسەری پزیشکی و زەوتکردنی مافی چارەسەری زیندانیان لە کردەوەکانی ڕژێمی ئیسلامی دژ بە زیندانیان و پێشێلکاریی توندی مافی زیندانیان و مافی مرۆڤە هەژمار دەکرێت.