مامەیارە، یادی لەدایکبوونی ڕێبەری مرۆڤایەتی عەبدوڵا ئۆجالان کرایەوە
لە ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە سلێمانی، چەندین چالاکی بە دروشمی "کات کاتی ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە" بەڕێوەچوو.
ناوەندی هەواڵ
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گردی مامەیارەی شاری سلێمانی بە چەند چالاکیەک یادی لەدایک بوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە دروشمی "کات کاتی ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە" کرایەوە.
لە چالاکییەکەدا ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان، تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان، ڕێکخراوی نوێگەر، کۆمیتەی ئازادی بۆ ئۆجالان و چەند کەس و لایەنێکی دیکە بەشداربوون، لەسەرەتاشدا نەمامیان لە گردی مامەیارە چاند.
پاشان وتاری ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان لەلایەن لالە ئازادەوە خوێندرایەوە تێیدا هاتبوو: له‌دایكبوون و هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی رێبەر ئاپۆ بۆ هەموو مرۆڤایەتی وەك لەدایكبوونی خۆری ئازادی و چارەسەری بنگەییە بۆ هەموو كیشه‌كانی مرۆڤایه‌تی، وەك تەواوی پێشەنگەكانی جیهان یەكێك لەهەنگاوە سەرسوڕهێنەرەكانی بەرپاكردنی شۆرشی ژنانە، كە وەك ناوەندی تەواوی تێكۆشانە نەتەوەیی و دیموكراتی و مرۆڤایەتییەكانە. بۆ سه‌رخستنی ئه‌م شۆرشه سه‌رله‌نوێ پێناسه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ژنی كرد و ئایدۆلۆژییای ڕزگاری ژنان وه‌ك جوانترین دیاری و كوشتنی پیاوێتی كلاسیك وه‌ك پرۆژه‌ی گۆرینی پیاو قوڵترین تێزی ئازادی و هاوپه‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌تا ده‌گاته ژنۆلۆژیا وه‌ك دایكی هه‌موو زانسته‌كان پێشكه‌شی هه‌موو ژنانی كرد.
وتاری کۆمیتەی ئازادی بۆ ئۆجالان لەلایەن ڕوناک مەجید ئەندامی کۆمیتەکە خوێندرایەوە و تێیدا هاتبوو: ئێمه له‌كاتێكدا ئه‌و یاده پیرۆز ده‌كه‌ین، كه رێبه‌ر ئۆجه‌لان له‌نێو كوشنده‌ترین دۆخی گۆشه‌گیریی دایه و به به‌رخۆدانێكی بێوێنه‌وه رووبه‌ڕووی رژێمی ئاكه‌په-مه‌هه‌په ده‌بێته‌وه، ئه‌و رژێمه فاشیسته به‌رده‌وام به‌شێوازه‌كانی شه‌ڕی تایبه‌ته‌وه و له‌ڕێی هه‌واڵ و ده‌نگۆی مه‌ترسیداره‌وه هه‌وڵده‌ده‌ن گه‌له‌كه‌مان و ته‌ڤگه‌ره ئازادیخوازه‌كه‌ی بخه‌نه نێو دۆخی شله‌ژانی به‌رده‌وامه‌وه و تا ئه‌و راده‌یه‌ی ئه‌م جۆره هه‌واڵ و ده‌نگۆیانه به‌ئاسایی ببینرێن، به‌ڵام گه‌له‌كه‌مان و ته‌ڤگه‌ره ئازادیخوازهكهیشی به توندی رووبه‌ڕووی ئه‌و شه‌ڕه تایبه‌ته ده‌بنه‌وه و ژیان و ته‌ندروستی رێبه‌ر ئۆجه‌لان به هێڵی سووری ده‌بینن و رێگه به سه‌ركه‌وتنی هیچ جۆره پیلانگێڕییه‌ك ناده‌ن و به‌درووشمی "كات كاتی ئازادیی رێبه‌ر ئاپۆیه" تێكۆشان و به‌رخۆدان بۆ ئازادیی رێبه‌ر ئۆجه‌لان له لوتكه‌دا به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
لە کۆتایشدا شانۆییەک پێشکەش بە ئامادەبووان کرا و بە دروشمی کات کاتی ئازادییە بۆ ئۆجالان کۆتایی بە چالاکییەکە هێنرا.