مامۆستایەکی دەستدرێژیکار دەستگیرکرا

بوراک ئەرجان، کاتێک جێگری بەڕێوەبەری قوتابخانەیەک بوو لە جزیرەی بۆتان، دەستدرێژی کردبووە سەر ٤٣ منداڵ و لەلایەن دادگای باڵاوە دەستگیرکرا.

ناوەندی هەواڵ

 

بوراک ئەرجانن، نوێنەری سەندیکای یەکێتی پەروەردەکاران Egitim Bir-Sen"" کاتێک لە جزیرەی بۆتان جێگری بەڕێوەبەری قوتابخانەکە بوو، دەستدرێژی کردبووە سەر ٤٣ منداڵ، بەو هۆیەوە لەلایەن دادگای باڵاوە دەستگیرکرا.

 

بوراک ئەرجان لە ١٢ی ئاداری ٢٠٢٢، سزای زیندانیکردنی بۆ ماوەی ٢٢ مانگ و ١٥ ڕۆژ بەسەردا سەپیندرا، سکالای کردو پیداچوونەوەی بۆ کرا، دادگای باڵا، کە پێداچوونەوەکەی بوراک ئەرجانی هەڵسەنگاند، سزای زیندانیکردنی دادگای پشتڕاستکردەوە. دوای بڕیارەکەی دادگای باڵا، بوراک ئەرجان  دەستگیرکرا و ڕەوانەی زیندان کرا.

 

چی ڕوویدابوو؟

لە جزیرە لە ساڵی ٢٠١٩، بوراک ئەرجان یاریدەدەری بەڕێوەبەرو مامۆستای زمانی ئینگلیزی لە قوتابخانەی ئامادەیی ئەنادۆڵی ناوەندی، خویندکارە کچەکانی هەراسان کردبوو، دادگاییکردنی بوراک ئەرجان لە یەکەم دادگای سزادانی قورس لە جزیرە بۆ ماوەی سێ ساڵ بەردەوام بوو، دادگای هەرێم سزای ٥ مانگ زیندانی بەسەردا سەپاند بە تۆمەتی "هێرشی زایەندی سووک"، لەبەرئەوەی بوراک کارمەندی دەوڵەتە سزاکە کرایە ٢٢ مانگ و ١٥ ڕۆژ.

 

هەروەها کەیسی نوێی دژ بە بوراک ئەرجان لەسەر سکاڵای خوێندکارانی نوێ لە ٢٧ی شوباتدا کۆتایی پێهات، لە دادگای باڵای تاوانی جزیرە، بە تۆمەتی "هەراسانکردنی زایەندی" و "دەستدرێژی زایەندی" بە سێ ساڵ و ٩ مانگ زیندانی سزادرا.