مامۆستایەک لە کەرکوک دەستی منداڵێکی کچ دەشکێنێت
مامۆستایەک لە کەرکوک لەسەر هەبوونی نینۆک دەستی خوێندکارێکی منداڵ دەشکێنێت.
ناوەندی هەواڵ
خوێندکارێک لە گەڕەکی شۆریجەی شاری کەرکوک بە ناوی "دڵخۆش کامەران" لەبەر ئەوەی نینۆکی هەبووە مامۆستاکەی بە دار لە دوو شوێنەوە دەستی شکاندووە.
دوای ڕوداوەکە کەسوکاری خوێندکارەکە ڕێکاری یاساییان گرتووەتەبەرو نوسینێکیان بۆ میدیاکان ناردووەو تیایدا ئاماژەیان بەوەکردووە، کاتێک چون بۆلای مامۆستاکە و پێیان وتووە بۆ وات کردووە، وتویەتی “دەستم خۆشبێت” و سووربووە لەسەر کارەکەی.
ئەوان سکاڵایان لەسەر ئەو مامۆستایە تۆمار کردووە، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەشیان لە کارەکە ئاگادار کردووەتەوە.