مامۆستایەک لە گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی دەرعا لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کوژرا

لەکاتی ڕۆشتنی بۆ خوێندنگە، مامۆستایەکی گەنجی هاوڵاتی گوندی دەرعا لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە تەقەی لێکرا و لە ئەنجامدا دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.

ناوەندی هەوڵ

 

لە شارۆچکەی تەیبە لە گوندی دەرعای ڕۆژهەڵات، مامۆستایەک لەکاتی ڕۆیشتنی بۆ خوێندنگەی سەرەتایی خۆی بە ماتۆڕسکیلەوە تەقەی لێکرا لەلایەن چەکدارانی  نەناسراوە و گیانی لەدەست دا.

 

ڕووداوەکە سەرلە بەیانی ڕۆژی ٢٢ی تشرینی دووەم لە نزیک ڕێگای شارۆچکەی کەحیل ڕوویداوە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە پاڵنەر و هۆکارەکانی هێرشەکە بڵاونەکراوەتەوە.

 

ئەم تاوانە ڕەنگدانەوەی ئەو ئاژاوەی ئاسایشییە کە بەردەوامە لە ناوچەکەدا، زۆرجار کوشتن و دەستدرێژیکردنە سەریان لە لایەن تاوانبارانی نەناسراوەوە ئەنجامدەدرێت و دواتر بەبێ لێپرسینەوە دادەخرێن.

 

بەگوێرەی ئامارەکان، ژمارەی ئەو تاوان و کوشتنانەی کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥ەوە لە شارە جیاوازەکانی سووریا تۆمارکراون، کە لەلایەن تاوانبارانی نەناسراوەوە تۆمارکراون، گەیشتووەتە ٣٦٣ کەس و لە ئەنجامدا ٤١٦ کەس گیانیان لەدەستداوە کە ٢٩ منداڵ و ٦٦ ژن بوون.