مامۆستایەک بەهۆی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵانی کچ بە ٣٠ ساڵ زیندانی سزادرا

دادگایەکی مەغریب سزای ٣٠ ساڵ زیندانی بەسەر مامۆستایەکدا سەپاند کە دەستدرێژی زایەندی کردووەتە سەر منداڵانی کچی قوتابخانەیەک.

ناوەندی هەواڵ

 

دادگایەکی مەغریب سزای زیندانیکردنی بەسەر مامۆستایەکدا سەپاند کە لە قوتابخانەیەکی تایبەت کاری دەکرد، بە دەستدرێژیکردنە سەر چەند منداڵێکی کچی قوتابخانەکە تاوانباری کرد.

 

بەگوێرەی میدیاکانی مەغریب، ژووری تاوانی دادگای یەکەم لە دار بەیزا ڕۆژی پێنجشەممە سزای ٣٠ ساڵ زیندانی بەسەر پرۆفیسۆرێکی فەڕەنسی دا سەپاندووە هەروەها لەگەڵ قەرەبووکردنەوەی زیاتر لە 19 هەزار دۆلاردا.

 

چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ بڕیارەکە٣ی دادگایان بە "ڕووناکی" پێناسەکرد دژی ئەو کەسانەی تۆمەتبارکراون بە دەستدرێژی زایەندی بۆ سەر منداڵان و بەپێویستیان زانی سزاکان زیاد بکرێن.

 

تۆمەتباری دووەم لە کەیسەکەدا ئازادکرا دوای ئەوەی تۆمەتبارکرا بە دابینکردنی شوقەیەک بۆ مامۆستا تاوانبارکراوەکە کە تێیدا کاری خراپی ئەنجامداوە.

 

هەروەها مندالیکی کچ دوێنێ ٢٩ی شوبات لە دانیشتنی داخراودا لەبەردەم دادگای پێداچوونەوەی ڕەبات پشتڕاستی کردەوە کە دەستدرێژی زایەندی کراوەتە سەر.