مامۆستایانى وانەبێژ لە کۆیە گردبوونەوە

بەشێك لە مامۆستایانی وانەبێژى سنورى شارۆچکەى کۆیە گردبوونەوە و داوایانکرد، کە بكرێنە هەمیشەیی . ناوەندی هەواڵ

بەشێك لە مامۆستایانی وانەبێژى سنورى شارۆچکەى کۆیە گردبوونەوە و داوایانکرد، کە بكرێنە هەمیشەیی .

ناوەندی هەواڵ

 

لەسنوری پەروەردەی کۆیە زیاتر لە ٧٠٠ مامۆستای وانەبێژ هەیە، ئەمڕۆ ٢ی ئادار بەشێك لەو مامۆستایانە لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتى پەروەردەی شارۆچکەکەیان گردبوونەوە وەک خۆیان دەڵێن، داواکارن، کە بكرێنە هەمیشەیی چونکە ئەرکیان زۆر خراوەتەسەر شان لە ناوەندەکانى خوێندندا.

 

ئەو مامۆستایان دەشڵێن: ماوەی دوو مانگە موچەیان وەرنەگرتووە لەكاتێكدا نیوەى ئەو مووچەى وەریدەگرن بۆ خەرجى هاتووچۆکردنیان بەكار یدەهێنن .

 

ئاماژە بەوەشدەکەن کە دەسەڵات دەیەوێت نەوەیەكی نەخوێندەوار دروست بكات، هەربۆیە گرینگی بە كەرتی پەروەردە نادات و خۆیی لێ بێبەری كردووە.

 

جێگەى ئاماژەیە، لەماوەى ڕابردوودا لە زۆرینەى ناوچە جیاوازەکانى هەرێمی کوردستان لەلایەن مامۆستایانى وانەبێژەوە خۆپیشاندان و گردبوونەوە بە مەبەستى بە هەمیشەییکردنیان بەڕێوەچوو.