مامۆستایانی وانەبێژ لە کامپی دۆمێز ١٠ ڕۆژە بایکۆتیان کردووە
مامۆستایانی وانەبێژی کامپی دۆمێز ١٠ ڕۆژە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردووە و بەناوی ٤٢٥ مامۆستاوە گردبوونەوە.
ناوەندی هەواڵ
مامۆستایانی وانەبێژ لە کامپی دۆمێزی سەر بە پارێزگای دهۆک، ماوەی ١٠ ڕۆژە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردووە، مامۆستایان لە کامپی دۆمێزی ١ و ٢ کە نزیکەی ٤٢٥ وانەبێژ دەبن، بە بەرزکردنەوەی پانکارتی "کوا مافی مامۆستایانی وانەبێژ، ئێمەش دەمانەوێت وەک مامۆستای ناوشار بین، بەردەوام دەبین لە بایکۆت" لە گردبوونەوە بەردەوامن و داوا دەکەن وەک مامۆستایانی وانەبێژی ناوشار موچە و مافەکانیان پێبدرێت.

مامۆستایانی وانەبێژانی کامپەکە ئاماژەیان بەوەدا کە نزیکەی پێنج مانگە هیچ مووچەیەکیان پێنەدراوە و کتێبی خوێندن نادرێت بە کامپ، پێشیان وتراوە ئێوە خۆبەخشن نەوەک مامۆستای وانەبێژ.
ئەو مامۆستایانە باسیان لەوەکرد کە ئەگەر داواکانیان جێبەجێنەکرێت بەردەوام دەبن لە بایکۆت.
ت.پ