مامۆستای چالاکوان زەینەب حەمرانگی لەنەخۆشخانەیە

زەینەب حەمرانگی، مامۆستای چالاکوان، کە لە زیندانی ئەڤین زیندانیکرابوو، بەهۆی خراپبوونی تەندروستییەوە گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە.

زەینەب حەمرانگی، مامۆستای چالاکوان، کە لە زیندانی ئەڤین زیندانیکرابوو، بەهۆی خراپبوونی تەندروستییەوە گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە.

ناوەندی هەواڵ

 

مامۆستا و چالاکوانی ئازەری زەینەب حەمرانگی دوای تێکچوونی باری تەندروستی کە لە زیندانی ئەڤین زیندانی کراوە، گەیەندرایە نەخۆشخانەی تاڵەغانی، ئەو چالاکوانە کە بە پێی ڕاپۆرتەکان بۆ جاری دووەمە دەبرێتە نەخۆشخانە، فشاری خوێنی بەرزەو کێشەی گورچیلەی بۆ دروست بووە، هەروەها کێشەی تەندروستی جیاواز کە بەهۆی تەمەنیەوە تووشی بووە.

 

بەپێی راپۆرتەکان زەینەب حەمڕانگی، چالاکوانێک کە تەمەنی دەوترێت زیاتر لە ٥٠ ساڵە، بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەی دژە رژێم سزای زیندانی بۆ سەپێندراوە.