مامۆستا مەعسومە شەهنەوز ئازاد کرا

ڕژێمی ئێران مەعسومە شەهنەواز، دانیشتووی شاری سەبزواریان ئازاد کرد کە پێشتر لە لایەن ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر کرابوو.

ناوەندی هەواڵ

 

شەهرام سەدیدی کوڕی مەعسومە شەهنەواز، مامۆستای خانەنشینکراوی نیشتەجێی شاری سەبزواری ئێران، ڕۆژی ١٤ی حوزەیران، بە بڵاوکردنەوەی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی، ئازادکردنی دایکی ڕاگەیاند.

 

شەهرام سەدیدی ئاماژەی بەوەشکرد، دایکی بەناوی مەعسومە شەهنەواز دەستی بەسەر مۆبایلەکەیدا گیراوە، ئەفسەرەکانیش داوایان لێکردووە ڕۆژی ١٦ی حوزەیران بگەڕێتەوە بۆ دامەزراوە پەیوەندیدارەکان بۆ وەرگرتنەوەی مۆبایلەکە.

 

هێزە ئاسایشییەکان لە ئێران ڕۆژی ١٣ی حوزەیران، مەعسومە شەهنەواز، مامۆستای خانەنشین و خاوەن ئەزموونی ٣٥ ساڵ لە بواری پەروەردە و دانیشتووی شاری سەبزواریان دەستبەسەر کرد.

 

بە وتەی ئەندامانی بنەماڵە، هێزە ئاسایشییەکان نەک هەر لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا بە توندوتیژی مامەڵەیان لەگەڵ مەعسومە شەهنەواز کردووە، بەڵکو ماڵەکەیان خاپوور کردووە، دەستیان بەسەر کەلوپەلی تایبەتیدا گرتووە، هەروەها دەوترێت لە کاتی دەستگیرکردنیدا لێی دراوە.

 

مەسعود شەهنەواز دوو نەشتەرگەری دڵی بوکراوەی بۆ کراوە و تووشی نەخۆشی دڵ بووە، پێشتر پزیشکەکان هۆشداریان دابووەوە لە هەر کەیسێکی سترێس