مافی لەباربردن لە فەڕەنسا بەپێی دەستوور مسۆگەر کرا

پەرلەمانی فەڕەنسا پڕۆژە یاسایەکی پەسەند کرد بۆ مسۆگەرکردنی مافی ژنان بۆ لەباربردن بە پێی دەستوور.

ناوەندی هەواڵ

 

لە فەڕەنسا، پڕۆژە یاسایەک کە پارێزگاری لە مافی ژنان دەکات بۆ لەباربردن، بە ٤٩٣ دەنگی بەڵێ بەرامبەر ٣٠ دەنگ ی نەخێر پەسەند کرا، چاوەڕوان دەکرێت پڕۆژە یاساکە لە ٢٨ی شوبات لە باڵی باڵای ئەنجومەنی پیران گفتوگۆی لەسەر بکرێت.

 

ئەگەر لە ئەنجومەنی پیران ڕێککەوتنێک هەبێت لەسەر ئەو دەقەی کە لەلایەن ئەنجومەنی نیشتمانییەوە پەسەندکراوە، ئەوا دەنگدانی کۆتایی لەسەر پڕۆژە یاساکە لە کۆنگرێس بەڕێوەدەچێت، کە تێیدا دوو ئەنجومەنی پەرلەمان کۆدەبنەوە، پێویستە پڕۆژە یاساکە لە کۆنگرێس پەسەند بکرێت، چونکە پڕۆژە یاساکە هەموارکردنەوەی دەستوورە.

 

لە فەڕەنسا، ژنان دەتوانن بە شێوەیەکی یاسایی لەباربردنیان هەبێت تا هەفتەی چواردەیەمی دووگیانی، ئەگەر پڕۆژە یاساکە لە ئەنجومەنی نوێنەراندا پەسەند بکرێت، ئەوا فەڕەنسا دەبێتە یەکەم وڵات کە مافی لەباربردن بە پێی دەستوور مسۆگەر بکات.