ئەڤین کلیچ: تورکیا ئێستا دەبێت هەنگاوی چاکسازی بنێت
لەگەڵ دەستپێکردنی پرۆسەی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" لە ٢٧ی شوباتی ٢٠١٥، لەلایەن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، پرسی "مافی هیوا" لە بیروڕای گشتی تورکیادا سەریهەڵدایەوە.
مەميهان هیلبين زەيدان
وان- سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ساڵێک بەسەر دەستپێشخەرییەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد، دەوڵەتی تورکیا بەردەوامە لە وەستاندنی جێبەجێکردنی، بەتایبەتی سەبارەت بە مافی هیوا.
بڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لە ساڵی ٢٠١٤دا ڕوون بوو: مافی هیوای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی بە پێشێلکراو زانی و داوای لە تورکیا کرد سیستەمی زیندانی هەتاهەتایی خۆی هەموار بکاتەوە.
سەرەڕای ئەم بڕیارە، دەسەڵاتدارانی تورکیا هیچ هەنگاوێکی جێبەجێکارییان نەناوە و بەردەوام بوون لە پشتگوێخستنی بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا، بەڵام لەگەڵ دەستپێکردنی پرۆسەی "کۆمەڵگەی ئاشتی و دیموکراتیک" لەلایەن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥، پرسی "مافی هیوا" لە بیروڕای گشتی تورکیادا سەریهەڵدایەوە.
لە چوارچێوەی پێشهاتەکانی پەیوەست بە پرۆسەی ئاشتی، لیژنەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا لە کۆبوونەوەکانیدا لە ١٥-١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، پرسی "مافی هیوا"یان تاوتوێ کرد و تا مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٦ مۆڵەتی بە تورکیا دا بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە.
هەروەها له ساڵی ٢٠٢٦دا، پارێزەرانی “نووسینگەی یاسای سەردەم”، داواکارییەکی فەرمییان پێشکەش بە لیژنەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا کرد سەبارەت بە جێبەجێکردنی ”مافی هیوا” بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، وتیان: تا ئێستا حکومەتی تورکیا هیچ هەنگاوێکی کردەیی بەو ئاراستەیە نەناوە.
پارێزەر ئەڤین کلیچ، لە لقی کۆمەڵەی پارێزەرانی ئازادی (ÖHD) لە باکووری کوردستان وتی: تورکیا دەبێت هەنگاوی چاکسازی لە چوارچێوەی ڕاپۆرتی "مافی هیوا"دا بنێت، ئەم هەنگاوانەی لە قۆناغی ئێستادا بە پێویست زانی و ڕایگەیاند، کە پرۆسەی ئاشتی، کۆمەڵگەی دیموکراتیکی و مافی هیوا پێویستی بە ڕێبازێکی یاسایی نوێ و چاکسازی قووڵ هەیە بۆ بونیادنانی دیموکراتیکیەکی ڕاستەقینە، هەروەها تا ئێستا پرۆسەکە هیچ ڕەشنووسی یاسای ڕوونی لەخۆ نەگرتووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی سەرکەوتنەکەی پێویستی بە کردنەوەی گفتوگۆیە لەسەر یاسای پێویست.
دووپاتی کردەوە، کە بۆچوونی گشتی چاوەڕوانی هەنگاوی یاساییە لەسەر بنەمای دادپەروەری و یەکسانی، هەروەها یاسایەکی تایبەت نا، بەڵکو یاسای هاوڵاتیانمان دەوێت، دەبێت سەربەخۆیی و بێلایەنی دەسەڵاتی دادوەری مسۆگەر بکرێت، دەبێت کۆتایی بە میکانیزمی دانانی ئەندامانی دادگای دەستووری بهێنێت، یاسای دژە تیرۆر بەتەواوی هەڵبوەشێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە هەنگاو بنرێت لەبواری پەروەردەدا بەتایبەتی سەبارەت بە زمانی فێرکردن، جگە لە چارەسەرکردنی ئەو زیانە ژینگەییانەی کە بەهۆی شەڕەکانەوە تووشی دەبن لەڕێگەی ڕێکاری چاکسازییەوە، جەختی لە پێویستی هەموارکردنەوەی یاسای ژمارە ٢٩١١ی ئەنجومەن و خۆپیشاندانەکان کردەوە بۆ نەهێشتنی جیاکاری لە نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای وڵات و مسۆگەرکردنی کەشی فراوانتر بۆ ئازادییەکان بەبێ سنووردارکردن.
ئەڤین کلیچ ڕوونیشیکردەوە، مافی هیوا چەمکێکی نوێ نییە، بەڵکو بنەمایەکی یاسایی پەیوەستە بە هەڵسەنگاندنەوەی دۆسیەی ئەو کەسانەی کە سزای زیندانی هەتاهەتایییان بەسەردا سەپێندراوە دوای ماوەی دیاریکراو لە تێپەڕاندنی سزاکەیان، زۆرجاریش دوای ٢٥ ساڵ، لەگەڵ ئەگەری ڕەچاوکردنی ئازادکردنیان، هەروەها دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لە ساڵی ٢٠١٠ەوە بڕیارەکانی لەسەر ئەم بابەتە سەبارەت بە وڵاتانی ئەوروپا دەرکردووە، هاوکات بڕیاری دژی تورکیا دەرکردووە، پێویستە ئەم بنەمایە لە چوارچێوەی سیستمی سزادان جێبەجێبکرێت.
ئاماژەی بە کەیسەکان کرد کە چەندین دەستبەسەرکراو لەوان ڕێبەری گی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، وتی: مافی هیوا تەنها لە یەک کەیسدا سنووردار نییە بەڵکو پەیوەندی بە هەزاران زیندانییەوە هەیە، هەروەها جێبەجێکردنی ئەم بنەمایە لە چوارچێوەی سیستەمی دادوەری تورکیادا دەتوانێت لانیکەم دوو هەزار زیندانی سوودمەند بێت، بە ئەگەرێکی زۆرەوە ژمارەی ڕاستەقینەکە زیاتر بێت بەهۆی نەبوونی زانیاری فەرمی وەزارەتی داد.
ڕوونیکردەوە، کە سیستمی توندی زیندانی هەتاهەتایی تورکیا هەندێک سزا دەکاتە "جێگرەوە بۆ سزای لەسێدارەدان"، بەمەش "مافی هیوا" ڕاستەوخۆ دەبەستێتەوە بە پێداچونەوەی هەمەلایەنەی سیستمی سزا.
"تورکیا دەبێت هەنگاوی چاکسازی و قەرەبووکردنەوە بنێت"
ئەڤین کلیچ ئاماژەی بەوەدا، کە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا زیندانی هەتاهەتایی بەبێ ئەگەری پارێزبەندی یان پێداچوونەوە بە سزاکە بە پێشێلکردنی مافی هیوا دەزانێت، کە هێشتا سێ دۆسیە لەبەردەم لیژنەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپادا هەڵپەسێردراون، چەندین جار داواکاری نووسراو بۆ تورکیا دەنێرێت بۆ لێپرسینەوە لەبارەی ئەو ڕێکارانەی گیراونەتەبەر بۆ باشترکردنی دۆخی یاسایی و جێبەجێکردنی چاکسازییەکان.
جەختی لەوەش کردەوە، کە لیژنەکە لە مانگی ئەیلوولی ٢٠٢٥ ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا پرسیاری ئەوەی لێکردبوو کە ئایا ڕێوشوێنی پێویست بۆ چارەسەرکردنی سەرپێچیەکان گیراوەتەبەر، ئایا ئەگەری پێداچوونەوە بە سزاکان دوای ماوەیەکی دیاریکراو دابین دەکرێت، هەر بۆیە لە ژێر ڕۆشنایی ئەم تێبینیانە و قۆناغی ئێستا، پێویستە تورکیا هەنگاو بنێت بەرەو دادپەروەری گەڕاندنەوە و قەرەبووکردنەوە، هاوتەریب لەگەڵ پێوەرەکانی مافی مرۆڤی ئەوروپا، بە تایبەت سەبارەت بە بارودۆخی ئەو زیندانیانەی کە سزای زیندانی هەتاهەتایییان بەسەردا سەپێنراوە.
ئەو لیژنەیە پەرلەمانییەی لە چوارچێوەی پرۆسەی ”ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک”دا پێکهێنرا، ڕاپۆرتێکی پێشکەش کرد کە چاوپێکەوتنەکەمان بە "گرنگ" پێناسەی کرد، سەرەڕای هەندێک کەموکوڕی، بە هەنگاوێکی پێویستی لە پرۆسەی ئێستادا زانی و وتی: ڕاپۆرتەکە باسی لە پرسە ڕاستیەکانی وەک کوشتنی ڕاپۆرتنەکراو، دەرکردنی گوندەکان، بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ و ئاوارەکردنی دانیشتووان لە ماڵەکانیان کردووە، ئەم کارانەش پێشێلکاری پێکدەهێنن.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ڕاپۆرتەکەدا بە شێوەیەکی گونجاو باسی بنەمای مافی هیوای نەکردووە، هەرچەندە داوای جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا و دادگای دەستووری کردووە، جێبەجێکردنی تەنانەت ڕاسپاردە ناپابەندکەرەکانی ناو ڕاپۆرتەکە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ بونیادنانی ئاستێکی باشتری دیموکراتیک لە تورکیا، ەروەها ڕاپۆرتەکە پێشنیاری گرنگی پەیوەست بە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و ڕێگریکردن لە لەناوبردنی ژینگەی لەخۆگرتبوو.
جەختی لەسەر پێویستی هەنگاونان لە ئێستادا بۆ هەنگاوی یاسایی بناغەی کردەوە، لەوانەش داڕشتنی یاسای تایبەت سەبارەت بە ئەندامانی ئەم ڕێکخراوانە، جێبەجێکردنی مافی هیوا، یان لانیکەم جێبەجێکردنی بڕیارەکانی پێشێلکارییەکان کە لەلایەن دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لە ساڵی ٢٠١٥ەوە دەرچووە.
پارێزەر ئەڤین کلیچ لە کۆتای قسەکانیدا وتی: وەرگێڕانی ئەم پێشنیازانە بۆ یاسای پراکتیکی دەتوانێت هەنگاوێکی چارەنووسساز بێت بەرەو سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی و دامەزراندنی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک و بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیکی ڕاستەقینە.