مەڕااسیمی ناساندن بۆ گروپی میوزیکی کیژانی کوردستان بەڕێوەچوو

به‌مه‌به‌ستى خزمه‌ت کردن به‌هونه‌رى کوردیى و دەرخستنی تواناکانی ژنان، ژمارەیەک لە هونەرمەندانی شاری سلێمانی ناساندنیان بۆگروپی هونەریی کیژانی کوردستان کرد.

سلێمانی 


لەساڵی ٢٠٢٣هەتا ساڵی ٢٠٢٦ لەچوار بەشی کوردستان و وڵاتانى جیهان ساڵێکی پڕ لە جوڵە و چالاکیی و ڕووداوی کولتووریی و هونەریی بوو بۆ گەلی کورد، سەدان چالاکیی جۆراوجۆر و گەورە و بچووک و مامناوەندی هونەریی و کولتووریی ئەنجامدراون، کە هەموو ئەمانە بایەخی گەورەیان هەیە بۆ پاراستن و گەشەپێدانى ژێرخانی هونەرو کولتووری گەلی کورد، ئەمڕۆ، لە دامەزراوەی کەریمی عەلەکە لە شاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە نووسەران و چالاکوانان و هونەرمەندان و کەسایەتیە دیارەکان ناساندن بۆ گروپی میوزیکی کیژانی کوردستان بەڕێوەچوو.


زینیۆ حەسەن، هونەرمەند لەگروپی کیژانی کوردستان وتی: وەک ئەندامیک لەم گروپە بەشداریم کردووە، توانیوویەتی زیاتر لە ٣٠ ژەنیاری ژنی کوردستان کۆبکاتەوە بۆ ئەوەی بەردەوام بین لەکاری هونەری و زیندووکردنەوەی گۆرانیە فۆلکلۆرەکان و بەشێوازە فۆلکلۆرییەکان و بەشێوازکی زۆر جوان بیڵێینەوە بەبێ جیاوازی، وەک ژنێکی خانەقینی کۆپلەیەک گۆرانیم بەزاراوەی خانەقینی پێشکەش کرد.


وتیشی: ئەم گروپە گوزارشت لەوە دەکەین ئێمەی ژنان دەتوانین ئامێر بژەنین و کاربکەین، لەمانگی حەوت کۆنسێتێکی گەورە ئەنجام دەدەین پڕۆژەی زیاترمان بەدەستەوەیە.