عەما هوری گیانی لەدەستدا
عەما هوری کە درێژە بە خەباتی خۆی دا بۆ زانینی چارەنووسی کوڕەکەی گوڵ محمد ماری کە لەلایەن پاکستانەوە دەستبەسەر کرابوو، گیانی لەدەستدا.
ناوەندی هەواڵ
عەما هوری تەمەن ٩٨ ساڵ، ساڵانێک تێکؤشانی کرد بۆ زانینی چارەنووسی کوڕەکەی گوڵ محەمەد ماری، کە لە ساڵی ٢٠١٢ لەلایەن پاکستانەوە لە بەلوچستان دەستبەسەرکرابوو، لە ١٦ی شوبات کۆچی دوایی کرد، بڕیارە ئەمڕۆ تەرمی عەما هوری بەخاک بسپێردرێت.
خەباتی عەما هوری
عەما هوری، یەکێکە لەو هەزاران بەلووچانەی کە خزم و کەسوکاریان لەدەستداوە، ساڵانێکە هەم بۆ کوڕەکەی و هەم بۆ چارەنووسی بەلوچ کە بە زۆر بێسەروشوێن کراون، خەبات دەکات، لە قوێتاوە تا کەراچی، لە کەراچی تا ئیسلام ئاباد تێکؤشانی کردووە. لە ساڵی ٢٠٢٥دا پیشەنگایەتی ناڕەزایەتییەکی یەک مانگەی کرد لە بەردەم یانەی میدیایی ئیسلام ئاباد بۆ بێسەروشوێنەکان. لە مانگی ئەیلوولی ساڵی ڕابردوودا بەشداری لە ڕێپێوانێکدا کرد بۆ دیاریکردنی چارەنووسی بێسەروشوێنەکان و کۆتاییهێنان بە ستەمکارییەکانی خەڵکی بەلووچ.
عەما هوری لە چالاکییەکدا قسەی کردو وتی: ئەوانەی لە دەسەڵاتدان مافی قسەکردنیان پێنەداین، بە دەستی خۆیان لێمان نزیک بوونەتەوە.
عەما هوری یەکێکە لەو دەیان ژنە بەلووچانەی کە بەبێ ئەوەی چارەنووسی ئازیزانیان بزانن گیانی لەدەستدا.