لیما گبۆوی: ژنان لە پڕۆسەی سیاسی و بڕیاردان پشتگوێ خراون

لیما گبۆوی، ئەندامی لیژنەی باڵای برایەتیی مرۆڤ، باس لە گرنگی بەرزکردنەوەی مافەکانی ژنان بۆ پێشخستنی ئاستی پێکەوەژیانی مرۆڤ لە جیهانیدا دەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی جیهانی برایەتیی مرۆڤ لە ٤ی شوباتی ٢٠١٩ لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بە فەرمی ناسینراوە، دوای دوو ساڵ لە یادکردنەوەی، ئەندامانی کۆمیتەی برایەتیی مرۆڤ لە سەرتاسەری جیهان لە وڵاتی دوبەی کۆبوونەوە تا بەشداری لە ئاهەنگی یادکردنەوەیدا بکەن.

 

لیما گبۆوی، چالاکوانی ئاشتی لیبریا و پارێزەری ژنان و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی لە ساڵی ٢٠١١دا، لە ئاهەنگەکەدا بەشدار بوو، ئەو وەک ئەندامێکی لیژنەی باڵا، دەیەوێت دەنگی ژنان بەرز بکاتەوە کە بەشێکی دانەبڕاون لە دروستبوونی هەموو پێگە و پۆستی بوارە جیاوازەکان.

 

لیما گبۆوی لە میانەی ئاهەنگەکەدا جەختی لەوەکردەوە کە لە ماوەی دەیان ساڵدا ژنان پەراوێزخراون، پێشتر و لە کاتی ململانێ و دوای ململانێدا تووشی توندوتیژییەکی زۆر بوون وتی: "بەردەوام دەبن لە وەلانانی ئێمەی ژنان لە پڕۆسەی سیاسی و بڕیارداندا، پێویستە هەموومان ئازادیمان هەبێت، وەک چۆن بەشێکی زۆری بەڵگەنامەی برایەتی مرۆڤ بۆ ژنان تەرخان کراوە".

 

وتیشی: "بەبێ ژن هیچ پێکەوەییەکی مرۆیی نایەتە دی، یەکەم هەنگاوی کۆنکرێتیش نراوە کە تۆڵەسەندنەوەیە، ئێستا ئەرکی ئێمە وەک کۆمسیۆنی باڵایە ئەوە جێبەجێ بکەین بۆ ئەوەی ببینین گۆڕانکاری لە کێشە جیاوازەکاندا کە کاریگەری لەسەر ژنان هەیە".