لەیلا حسێنزادە بۆ زیندانی شیراز گواسترایەوە

لەیلا حسێنزادە، زیندانی سیاسی و چالاکی مافی خوێندکاران ڕاپێچی زیندانی شیراز کرا.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی ژنان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی کانونی یەکەم، لەیلا حسێنزادە، چالاکی خوێندکاران و زیندانی سیاسی پێشوو گوازرایەوە بۆ زیندانی عادلاوای شیراز، ڕۆژی ٧ی کانونی یەکەم لە شیراز لەکاتی گەشتکردن دەستگیرکرا و پاشان لە بنکەی دەستبەسەرکردنی بەڕێوەبەرایەتیی زانیاری شیرازەوە گوازرایەوە بۆ بەشی ٢٠٩ی زیندانی ئەڤین.

 

لەو کاتەوەی کە دەستگیرکراوە، مافی تەلەفۆنی بۆ خێزانەکەی ڕەتکراوەتەوەو سەرەڕای توشبوون بە نەخۆشی کۆرۆنا، لە دەرمانە گرنگەکانی بێبەشە و لە دۆخێکی خراپی پزیشکیدایە.