لەڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو ژن گیانیان لەدەستدا
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٣ کەسی دیکەش برینداربوون.
گەرمیان
بەیانی ئەمڕۆ، لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا، لە نزیک بازگەی کوباشی لەنێوان شارەدێی گوڵاڵە و شارۆچکەی خانەقین، ۱۷ کەس بوونە قوربانی.
تەلعەت ڕەفعەت، بەرپرسی ئەمنی نەخۆشخانەی خانەقین، ڕایگەیاند: لە ئەنجامی پێکدادانی نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکئاب لەگەڵ کۆستەرێکدا، چوار کەس گیانی لەدەستداوە، دوو ژن و پیاوێک و منداڵێک، ۱۳ کەسی دیکەش بریندار بوون.
هەروەها وتیشی: سەرجەم قوربانیەکان خەڵکی خانەقینن و بەمەبەستی سەردان بۆ خوارووی عێراق بەڕێکەوتوون، بریندارەکان بەشێکیان ژنن و لە نەخۆشخانەی خانەقینن بەمەبەستی چارەسەر و دۆخی هەندێکیان جێگیر نییە.
ت.پ