لەسەر ڕووداوی لافاوەکەی هەولێر داوای دانیشتنی پەرلەمان دەکرێت

سەرچنار ئەحمەد پەرلەمانتاری هەرێمی کوردستان دەڵێت: "داوای دانیشتنی پەرلەمانمان بۆ ڕووداوی لافاوەکەی هەولێر کردووەو خوازیارین ئەم پرسەش پشتگوێ نەخرێت".

ناوەندی هەواڵ

 

سەرچنار ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانیڤ هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەدەکات کە ئەمڕۆ بەواژۆی ٣٢ پەرلەمانتار داوای دانیشتنێکی پەرلەمانیان کردوە تایبەت بە ڕووداوی لافاوەکەی شاری هەولێر.

 

دەشلێت: "لە دانیشتنەکەدا بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ و وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان دەبێت گفتووگۆ بکرێت لەسەر هۆکاری ڕووداوەکەو خستنەڕووی چارەسەری پێویست بۆ دووبارە نەبوونەوەی".

 

وتیشی: "خوازیارین سەرۆکایەتی پەرلەمان ئەم پرسەش وەک پرسەکانی تر پشتگوێ نەخات و هەرچی زووترە یاداشتەکە بخاتە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی پەرلەمانەوە ،چونکە ئەم ڕووداوە جگە لە زیانی ماددی زیانی گیانیشی لێکەوتەوەو لە ئەگەری چارەسەرنەکردنی هۆکارەکانیدا دوورنییە جارێکیتر ڕووبەڕووی کارەساتی تراژیدیای تر نەببینەوە".