لێپێچینەوە لە بێتاوانی ٧ تۆمەتباری کەیسی لەیلا ئایدەمیر دەکرێت

بێتاوانی حەوت تۆمەتبار لە مردنی لەیلا ئایدەمیری تەمەن چوار ساڵ کە ١٨ ڕۆژ دوای دیارنەمانی تەرمەکەی دۆزرایەوە، داوای لێپێچینەوەی لێکرا.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەو بڕیارەی دادگای ناوخۆ کە حەوت تۆمەتباری دادگاییکردنەکەی لەیلا ئایدەمیری تەمەن چوار ساڵی بە بێتاوان ناساند لە دادگای تێهەڵچوونەوە داوای لێپێچینەوەی لێکرا.

 

داواکراوە کە سکاڵاکاران بۆ هەموو تۆمەتباران هەڵبگیرێتەوە، کە کەیسەکە دووبارە تاقی بکرێتەوە و ڕەوانەی دادگای پلە یەک بکرێت بۆ سزادان. داواکاریەکە لەلایەن بەشی پەیوەندیداری تاوان لەدادگای قەزای ئەرزرۆم ڕەچاو دەکرێت.

 

لەیلا ئایدەمیر ئەو منداڵە تەمەن چوار ساڵە بوو کە لە جەژنی ڕەمەزانی ساڵی ٢٠١٨ لەگوندی بەزیرخانەی سەر پارێزگای ئاگری ون ببو، دوای ١٨ ڕۆژ گەڕان بەدوایدا تەرمەكەی دۆزرایەوە.