لەناو شەش هەزار یاریزان یەڵدا محەمەد پلەی دووەمی بەدەستهێنا

لەسەر ئاستی ٦٠ وڵات و شەش هەزار یاریزان یەڵدا محەمەد، پلەی دووەمی لە پاڵەوانیتی جیهانی تایکۆواندۆ بەدەستهێنا

ناوەندی هەواڵ

 

لەسەر ئاستی ٦٠ وڵات و شەش هەزار یاریزان، یەڵدا محەمەد پلەی دووەمی لە پاڵەوانێتی جیهانیی تایكۆواندۆ لە كۆریا بەدەست هێنا.

 

یەڵدا محەمەد، یاریزانێكی بواری تایكۆواندۆیە كە پێشتریش وەك ئەكتەر بەشداریی درامای "ئادیابین"ی كردبوو، بەپلەی دووەم لە پاڵەوانێتی لە سیۆلی پایتەختی كۆریا بەدەستهێنا.

 

یەڵدا محەمەد وتوویەتی: بە ئاڵای پیرۆزی كوردستانەوە دوای هەوڵ و ماندووبوونێكی زۆر و بەشداریكردنم لە پاڵەوانێتی جیهانیی تایكواندۆ هەنمەدانگ ٢٠٢٦، لەسەر ئاستی زیاتر لە ٦٠ وڵات و شەش هەزار یاریزان، توانیم پلەی دووەم بەدەستبهێنم لە بواری شكاندنی هێز، ئەم شانازییە بۆ خۆم و وڵاتەكەم تۆمار بكەم.