لەمەڕاسیمێکدا پەرتووکی "مێژووی ڕۆژنامەگەری لە هەڵەبجە" ناسێندرا
پەرتووکی "مێژووی ڕۆژنامەگەری لە هەڵەبجە" کە لە نووسینی نزار کەریمی ڕۆژنامەنووسە، ناساندنی بۆ کرا.
هەڵەبجە
ئێوارەی ١٩ی ئاب، لقی هەڵەبجەی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان و سەنتەری گەشەپێدانی چالاکی لاوان ، لە باخچەی سەنتەری گەشەپێدانی چالاکی لاوان مەڕاسیمێکیان بۆ ناساندن و بەخشینی پەرتووکی "مێژووی ڕۆژنامەگەری هەڵەبجە" کە لە نووسین و ئامادەکردنی ڕۆژنامەنووس "نزار کەریم"ە ڕێکخست.
پەرتووکەکە لەلایەن نەجمەدین گۆریان، نوسەر و ڕوناکبیر ناساندنی بۆ کرا، دواتریش هەندێک لە ئامادەبوان دیدو تێڕوانینی خۆیان لەبارەوە خستەڕوو.
"ڕۆژنامەگەری مێژوویەکی دێرینی لەم شارە هەبووە"
له لێدوانێكیدا نزار كهریم، نووسەری پەرتووکەکە وتی :ئهم پەرتووکە پوختەی میژووی ڕۆژنامەگەرییە، لێكۆلینهوهیه لەسهر ڕۆژنامهگهری كوردی بینراو، بیستراو، خوێندراو له ههڵهبجه له ساڵی ١٩٥٣ تا ئایاری ساڵی ٢٠٢٣، لە هەڵەبجە ٨٢ دەزگای ڕۆژنامەوانی هەبوەو ئیستا تەنها ١٤ دەزگا بەردەوامی هەیەو جگە لە نوێنەرایەتی کەنالەکان.
نزار کەریم وتیشی: مەبەستمان لە بڵاو کردنەوە ی ئەم پەرتووکە ئەوە دەگەیەنم کە مێژووی ڕۆژنامەگەری مێژوویەکی دێرینی هەیەو سەرەتای کاروانی ڕۆژنامەنووسی لەم شارە هەبووە، توانیومانە میژووی ئەم شارە تۆمار بکەین.