لەلایەن ئیسرائیلەوە دەستگیرکراوە باسی ئەشکەنجەی کردووە

ژنێک بە ناوی عەبیر غێبان باسی لە دەستگیرکردنی لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیل و ئەو ئەشکەنجەی کە لە کاتی دیلێتیدا تووشی بووە کرد. عەبیر دەڵێت: "هەموو جۆرە لێدان و ئەشکەنجەیەکم بینیوە، ژنان لە زیندانەکانی ئیسرائیل ڕووبەڕووی توند و تیژی دەبنەوە".

ڕەفیف ئیسلام

 

غەزە- لە ئەنجامی ئەو شەڕ و پێکدادانانەی کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە نێوان بزووتنەوەی حەماس و هێزەکانی ئیسرائیل لە غەزە ڕوویدا، خەڵکێکی زۆر بریندار و کوژران. عەبیر غێبان یەکێکە لەو کەسانەی دوای ئەوەی هێزەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر کەرتی غەزە لەلایەن سەربازانی ئیسرائیلەوە دەستگیرکرا. عەبیر غێبان وتی، کاتێک ئەو ڕێڕەوی ئەمنییەم بەزاند کە هێزەکانی ئیسرائیل بۆ هەڵاتنی دانیشتوانی غەزە لە باشوورەوە بەرەو باکوور دیارییان کردبوو، نەمدەزانی لەناو هاواری منداڵەکانمدا لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە دەڕفێندرێم و لە ناوەڕاستی ڕێگاکەدا بەجێیان دەهێڵم.

 

'بە زۆر دەستگیرکرام'

عەبیر غێبان سەرنجی بۆ هێرشە توندەکانی هێزەکانی ئیسرائیل ڕاکێشا و وتی:" دوای ساڵێک لە هێرشی توند بۆ سەر کەرتی غەزە و ئاوارەبوونمان، بڕیارمدا لەگەڵ سێ منداڵەکەمدا بچمە باشوور، زۆرێک لە خێزان و هاوڕێکانم لەبەردەم چاومدا کوژران، کاتێک گەیشتمە دوا خاڵی پشکنینی هێزەکانی ئیسرائیل، سەربازێک ڕێگری لێکردم لە ڕێگادا دەستگیرکرام و منداڵەکانم لە ناوەڕاستی ڕێگاکەدا بەجێهێڵران ئەمە بە ئازارترین و سەختترین سات بوو کە نەمتوانی منداڵەکانم ڕزگار بکەم.

 

'هەموو جۆرە توندوتیژی و سووکایەتییەک بەسەرمدا کرا'

عەبیر غێبان وتی کە سەربازەکان قوڕگیان بڕیوە و ڕووتیان کردووەتەوە و دەڵێت: "منیان بردە شوێنێک، پاشان بەیانی بردمیانە زیندانەکانی ئیسرائیل. پێش ئەوەی ببرێمە زیندان، دووبارە ڕووتیان کردمەوە. نەخۆشخانەکان دەست و قاچەکانی منیان بەستەوە، هەر کاتێک وەڵامی پرسیارەکانی لێکۆڵەرەوەم نەدایەوە و لە هەمان کاتدا تووشی شۆک بووم.

 

'منداڵەکانم هێشتا لە ترسدا دەژین'

دوای ئازادکردنی عەبیر غێبان لەگەڵ کۆمەڵێک ژنە زیندانی بەرەو غەزە ڕۆیشتن و پەیامی ژنە زیندانیکراوەکانمان گەیاندە بنەماڵەکانیان. عەبیر غێبان دەڵێت: "کاتێک بۆ یەکەمجار بۆنی بای ئازادیم کرد، چوومە لای کەسوکاری زیندانییە ژنەکان و لە دۆخی زیندانییەکان ئاگادارم کردنەوە، دواتر چوومە نەخۆشخانە بۆ ئەوەی چارەسەری لێدانەکان وەربگرم، منداڵەکانم هەروەها لەڕێگەی ئەندامێکی خێزانەوە گەیشتنە ماڵی مامی خۆیان. تا ئێستا منداڵەکان لە ترسێکدا دەژین کە ناچار بم جارێکی دیکە بەجێیان بهێڵم. ئەمەش ئازارەکانم هێندەی تر قورستر دەکات".