لەلایەن تاڵیبانەوە قەدەغەیەکی نوێ بەسەر ژناندا سەپێندرا

لە بڕیارێکی نوێدا ئەمجارەیان تاڵیبان داوایکرد کە پێدانی مۆڵەتی شۆفیری بە ژنان بوەستێنرێت.

ناوەندی هەواڵ

بەڕێوەبەرانی تاڵیبان لەئەفغانستان هەموو ڕۆژێک سنوردارکردنی نوێ بۆ سەر ژنان ڕادەگەیەنن، ئەمجارەیان تاڵیبان ژنانیان لە پێدانی مۆڵەتی شۆفیری کردن و لێخوڕینی ئۆتۆمبێل لەو وڵاتەدا بێبەش کرد.

 

بەرپرسانی تاڵیبان فەرمانیان بۆ شوێنەکانی مۆڵەت دەرکردووە کە مۆڵەتی ژنان ڕابگرن، سەرچاوە خۆجێیەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە فەرمانەکان بە زارەکی دەرکراون بۆ فەرمانگەکانی لقی هاتووچۆی ناوخۆ، بەلام تاڵیبان باس لەوە دەکات کە هیچ فەرمانێکی لەو شێوەیە دەرنەکراوە.

 

ئەوە لە کاتێکدایە کە تاڵیبان فەرمانی زارەکییان پێباشترە وەک لە بڕیاری فەرمی، ئەوەش بۆ خۆپاراستنە لە فوشاری نێودەوڵەتی.