لە نەورۆز... ژنانی لوبنان دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" دەڵێنەوە

هەزاران کەس لە کۆمەڵگەی کوردی لە لوبنان بە جلوبەرگی فۆلکلۆری خۆیانەوە نەورۆزیان پیرۆز کرد و دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"یان دەوتەوە.

سۆزان ئەبو سەعید

 

بەیروت- کۆبوونەوەی کوردان لە هەموو چین و توێژە جیاوازەکان لە لوبنان و وڵاتانی دیکە، هاتنی بەهار و دەرکەوتنی شایستەی لە جەژنی نەورۆزدا ڕاگەیاند، لەژێر دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" سڵاو لە خەباتی ژنانی کورد دەکرا.

 

دوێنێ سێشەممە ٢١ی ئادار، کۆمەڵگەی کورد لە لوبنان لە کەشێکی بەهاریدا جەژنی نەورۆزیان گێڕا و ژنانیش "سیمای دوو ڕووبار"یان لە کەنارەکانی ناحیەی شۆف بە جلوبەرگی ڕەنگاوڕەنگ و فۆلکلۆری خۆیان ڕازاندەوە، دیمەنەکان زیندوویی مێژوویی تێکەڵ بە ئێستا کردبوو.

 

جەژنی نەورۆز تەنیا لە کورددا سنووردار نەبووە، بەو پێیەی هەزاران کەس لە ناوچە جیاجیاکانی لوبنانەوە لە ئاهەنگەکەدا کۆبوونەوە، ئەمەش دەرفەتێکی لێکنزیکبوونەوەی لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکان و نەتەوەکان لە ڕووی لایەنە کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکانەوە ڕەخساند.

 

جەژنێکی دوور لە گۆشەگیری و هەوڵدان بۆ سەرکوتکردن و سڕینەوەی ناسنامە، جەژنی "ژن، ژیان، ئازادی" و ئاهەنگی نەورۆز ئەمساڵ بە دروشمی "بە ڕۆحی بەرخۆدانی نەورۆز، ڕێبەر ئۆجالان ڕزگاردەکەین و داگیرکاری تێکدەشکێنین" دەستی پێکرد.

 

لە پەراوێزی ئاهەنگی نەورۆزدا، عایدە فولیحان، چالاکوانی سیاسی لوبنانی ڕایگەیاند، "سەرسام بووم بەم قەرەباڵغییە، هەروەها بە ڕۆڵی ژنانی کورد کە ئازایەتی خۆیان سەلماندووە و هەوڵدانیان بۆ بەدیهێنانی یەکسانی لە نێوان ڕەگەزەکاندا، نەورۆز دەرفەتێکە بۆ فێربوون لە کورد، کولتوور و مێژووەکەی و هێزی لە کار و هاودەنگیدا."

 

لای خۆیەوە سەرۆکی کۆمەڵەی ژنانی جین، بوشرا عەلی ڕایگەیاند، "نەورۆز بۆ کورد جەژنێکی نیشتمانییە، بۆ هەموو گەلانی ناوچەکە جەژنی بەهار و سروشتە، بۆ ئێمە ڕۆژی ئازادییە، و بەتەواوی پەیوەندی بە ئازادی ژنانەوە هەیە، پرسێکی سەرەکی و ستراتیژییە، ئێمە وەک کۆمەڵەی جین لە ڕووی فیکری و کولتووری و سیاسی و کۆمەڵایەتییەوە کار لەسەر کاروباری ژنان و بەهێزکردنی ژنان دەکەین و ئەم جەژنە لە ڕووی ستراتیژییەوە بەستراوەتەوە بە ژنانەوە."

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "بەداخەوە ئێمە کە ئەم جەژنە پیرۆز دەکەین و دڵمان بریندار دەبێت، بەهۆی شەهیدبوونی زۆرێک لە کوردەکان لە ناوچە جیاجیاکان، هەروەها برینەکانمان کە لە ئەنجامی ئەو بوومەلەرزەیەدا دروستبوو کە باکوور و رۆژئاوای کوردستان، تورکیا و سوریای گرتەوە، تا ئێستاش خوێنیان لێدەڕژێت، بەڵام ئەمڕۆ ئاهەنگ دەگێڕین بۆ ئەوەی پشتڕاستی بکەینەوە کە هێشتا بوونی هەیە و خەباتمان بەردەوامە."

 

سەرۆکی کۆمەڵەی نەورۆز، حەنان عوسمان، پیرۆزبایی نەورۆزی لە هەموو گەلان و بەتایبەت گەلی کورد کرد، "ئەم جەژنە نەک تەنها لەلایەن کوردەوە، بەڵکو لەلایەن هەموو گەلانەوە یاد دەکرێتەوە، بەو پێیەی هێمای سەرکەوتنە بەسەر خراپەکاریدا،  جەژنی ئاشتی و خۆشەویستی و بەرخۆدان و ئازادییە”.