"نەورۆزی ئەمساڵ گیانی خۆڕاگری و یەکڕیزیی خەڵک نوێ دەکاتەوە"

هەزاران کەس لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەمساڵ بڵێسەی نەورۆزیان داگیرساند لەژێر دروشمی "بە ڕۆحی بەرخۆدانی نەورۆز، ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕزگار دەکەین و داگیرکەری تێکدەشکێنین".

ناوەندی هەواڵ

 

هەزاران کەس لە خەڵکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە جلوبەرگی فۆلکلۆری و نەریتی خۆیان ئاهەنگی نەورۆزیان بەرز ڕاگرت و ئاڵای سەرکەوتنیان بەرزکردەوە و جەختیان لەوە کردەوە کە نەورۆزی ئەمساڵ گیانی خۆڕاگری و یەکڕیزی گەلان نوێ دەکاتەوە.

 

لەژێر دروشمی "بە ڕۆحی بەرخۆدانی نەورۆز ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕزگار دەکەین و داگیرکاری تێکدەشکێنین"، لە ڕۆژی ٢١ی ئادار، خەڵکی شاری قامیشلۆ، قەزای تل حەمیس، کانتۆنی کۆبانێ و شەهبا لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە کەشێکی بەهاردا نەورۆزیان بەڕێوەبرد و ژنانیش بە جلوبەرگی ڕەنگاوڕەنگ و فۆلکلۆری خۆیان گۆڕەپانەکانیان ڕازاندەوە.

 

ژنانی قامیشلۆ: نەورۆزی ئەمساڵ دەبێتە ڕێگەی ڕزگارکردنی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان

لە شاری قامیشلۆ، ئاهەنگەکە بە نمایشێکی موزیکی لەلایەن تیپی میسەوە دەستی پێکرد وە گوێگرتن لە تۆمارێکی دەنگی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و ڕێنماییەکانی سەبارەت بە نەورۆز، هەروەها ئاهەنگەکە چەندین نمایشی گۆرانی و هەڵپەڕکێی لەلایەن گروپە جیاوازەکانەوە لەخۆگرتبوو، لەوانە سترا زێرین، بێلا، بۆتان، منداڵانی شەهید یوسف، کۆمەڵەی عەفرین، هەروەها شانۆگەرییەک لەلایەن باڤی تایارەوە نمایشکرا.

 

لە پەراوێزی ئەو ئاهەنگەدا، فەوزە یوسف، ئەندامی هاوسەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکرات، وتارێکی پێشکەش کرد کە تێیدا پیرۆزبای هاتنی نەورۆزی لە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و هەموو گەلان کرد، وە جەختی لەوە کردەوە کە بە ڕۆحی نەورۆزی ئەمساڵ قۆناغێکی مێژوویی دەست پێدەکات بۆ ڕزگارکردنی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و خاکە داگیرکراوەکان، "بە ڕۆحی نەورۆزەوە بەرخۆدانمان نوێ دەکەینەوە، وە ئێمە زیاتر یەکگرتوو دەبین چونکە دوژمن لە یەکێتی دەترسێت، بۆیە ڕێگەی پێنادەین خاکەکەمان داگیر بکات چونکە ئێمە خاوەنی ئەم خاکەین و دەست لەناو دەست خاکەکەمان لە هەر هێرشێک دەپارێزین."

 

ئەو ڕوونیشیکردەوە کە "رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ماوەی ٢٤ ساڵە لە زیندانەکانی تورکیا گۆشەگیرکراوە بەهۆی بیرکردنەوەی ئازادەوە، کە داوای ڕزگارکردنی هەموو گەلان دەکات، دوژمن ڕێگە نادات خەڵک مومارەسەی ئازادی خۆیان بکەن، بۆیە گۆشەگیری ڕۆژ لە دوای ڕۆژ توندتر دەبێتەوە لەسەر ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، بەڵام بە یەکڕیزی و هێزمان زنجیرەی دوژمن لە دەوری سەرکردەکەمان دەشکێنین، ئێمە دژی هەموو ئەو کارە نامرۆڤانە دەوەستینەوە کە سەرکردە و گەل دەکاتە ئامانج، عەفرین و ڕاس ئەلعەین و تەل ئەبیاد لەبیر ناکەین، نەورۆزی ئەمساڵ دەبێتە ساڵی وەرچەرخان و سەرکەوتن بەسەر دوژمن و خاکەکەمان و سەرکردەکەمان ئازاد دەکەین".

 

"بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی ئەمساڵ نەورۆز پیرۆز دەکەین"

لە میانی بەرنامەی ئاهەنگی نەورۆز، کۆنگرەی ستار پیرۆزبایی هاتنی جەژنی نەورۆزی بۆ هەموو گەلان و ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و سەرجەم پێکهاتەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و گەلانی کوردستان کرد و بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" پیرۆزبای خۆڕاگری کرد لە هەموو ئەو ژنانە کە  خەباتیان کرد بۆ گەیشتن بە ئازادی.

 

لە کۆتاییشدا بە پیرۆزبایی خۆی و بە جەختکردنەوە لەسەر بەردەوامی خەبات لە دژی هەموو ئەو پراکتیکانەی کە فەلسەفەی ڕێبەر ئۆجالان و برایەتی گەلان و شۆڕشی ڕۆژئاوا دەکەنە ئامانج، جگە لە جەختکردنەوە لەسەر گرنگی یەکخستنی گەلان بۆ ڕزگارکردنی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و ئەو زەویانەی داگیرکرابوون لەلایەن داگیرکەری تورکیاوە.

 

ژنانی ناوچەی فورات بەڵێنیان بۆ درێژەدان بە خەبات نوێ دەکەنەوە

هەزاران کەس لە کانتۆنی کۆبانیەوە بۆ ئاهەنگی نەورۆز چوونە گۆڕەپانی ئاهەنگگێڕان لە گردی میشتە النور و بەرنامەکانی ئاهەنگەکەش بریتی بوو لە گوێگرتن لە ڕێنماییەکانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و گرنگییەکەی بۆ گەلی کورد، هەروەها لەلایەن چەند گروپێکەوە گۆرانی و شانۆیی پێشکەش کرا.

 

لە پەراوێزی ئاهەنگەکەدا، یەکێک لە بەشداربووان بە ناوی فاتیمە خەلیل وتی، "بە ڕۆحی نەورۆزەوە، وەک چۆن کاوەی ئاسنگەر شکستی بە زوحاک هێنا، ئێمەش هەموو پیلانگێڕییەکانی دژی گەلی کورد تێکدەشکێنین".

 

و جەختیشی لەوە کردەوە، "هەروەک چۆن ئێمە کانتۆنی کۆبانیمان لەدەست بەکرێگیراوانی داعش ڕزگارکرد و جارێکی دیکە بڵێسەی نەورۆزمان لەم شوێنەدا داگیرساندەوە، بەڵێن نوێ دەکەینەوە کە شوێنپێی شەهیدان بکەوین لەپێناو گەیشتن بە ئازادیی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، نەورۆز نابێتە ڕەمزی خەباتی بێهودە، بەڵکو لە سایەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و ئەو خەباتکارانەی کە جەستەیان بڵێسەی نەورۆزە، نەورۆزیش بووەتە ڕۆژی سەرکەوتن و بەرخۆدان".

 

لای خۆیەوە لەیلا ئەحمەد وتی: "بوونی هەموو پێکهاتەکان لێرە شان بە شانی یەکتر بەو مانایەیە کە خەڵکی ئێرە بەدوای ئازادیدا دەگەڕێن و ئێستا نادادپەروەری و کۆیلایەتی ڕەتدەکەنەوە، هیوادارین نەورۆزی ساڵی داهاتوو ساڵی ڕزگاری هەمووان بێت لە پێناو ئازادیی خاکە داگیرکراوەکان."

 

وە جەختیشی لەوە کردەوە کە "بەڕێوەبردنی ئاهەنگی نەورۆز لە ئەمساڵدا لەسەر گردی مەشتە النور مانایەکی جیاوازی هەیە چونکە ئەم گردە سەرسوڕهێنەرترین قارەمانێتی مێژوویی تۆمارکردووە لەلایەن یەکینەکانی پاراستنی ژنانەوە و بەو ڕۆحیەتەشەوە ئەمڕۆ ژنانی ئێرە شۆڕشێکیان کردووە کە شۆڕشێکە کە ژنان لە کۆیلایەتی ڕزگار دەکات".

 

ژنانی عەفرین بە گیانێکی شۆڕشگێڕانە و ئیرادەیەکی بەهێزەوە بەردەوامی خۆڕاگری و خەباتیان دووپات دەکەنەوە

هەزاران ئاوارەی عەفرین و خەڵکی کانتۆنی شەهبا بە پێکهاتە و مەزهەبە جۆراوجۆرەکانییەوە، جەژنی نەورۆزیان گێڕا.

لە میانەی ئاهەنگەکەدا، یاسمین قادر پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزی لە هەموو ئەو گەلانە کرد کە باوەڕیان بە ئازادی و دیموکراسی هەیە، هەروەها لە گەلی کورد بەتایبەتی لە کوردستان و جیهان پیرۆزبای جەژنی نەورۆزی کرد.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "دوێنێ ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی لە عەفرینی داگیرکراو کوژران، دوای ئەوەی لەلایەن داگیرکەری تورکیاوە تەقەیان لێکرا لە سەروبەندی داگیرساندنی ئاگری نەورۆز، لە ئەنجامدا عەفرین دوای ئەم ڕووداوە لە بەرامبەر داگیرکەری تورکیا بووەتە گۆڕەپانێکی ڕاپەڕین و توڕەیی."

 

  جەختی لەوە کردەوە و دەشڵێت: "دەبێت ئەم بڵێسەیە بە درەوشاوەیی بمێنێتەوە و توڕەیی و ڕەتکردنەوەی داگیرکاری تورکیا و بوونی لە سەر زەوییەکانی سوریا زیاتر بێت و لە ناوچەی جیندرێسەوە بەرەو هەموو شارەدێ و گوندەکانی عەفرین فراوان ببێت، پێشێلکاری و تاوانەکانی دەوڵەتی تورکیا و دەسەڵاتی سەرمایەداری و دیکتاتۆر و پاوانخوازەکانی دیکە نابێتە بەربەست بۆ گەلی کورد بۆ ئاهەنگی نەورۆز، لە هەر هەلومەرجێکدا بە ڕۆحی شۆڕشگێڕانەوە نەورۆز پیرۆز دەکەین و داوای ئازادی دەکەین."

 

ئەلیفە عومەر ئاماژەی بەوەکرد، نەورۆز جەژنی ئازادی و کەرامەت و ئارامییە و بە ئاسانی نەهاتووە، بەڵکو بە خوێنی سەدان هەزار شەهید و قوربانیدانی گەلی ئاشتیخواز کە داوای ئازادی و یەکسانییان دەکرد بەدەستهات، بەم پێیە پێویستە گەلان باوەڕیان بە ئازادی ئەو قوربانیانە بپارێزن و بەرگری لە خوێنی شەهیدان بکەن.

 

ئەو ڕوونیشیکردەوە، "ناچارکردنی خەڵک بۆ کوژاندنەوەی ئاگری نەورۆز و فشارخستنە سەر ئازادی و بیروباوەڕی خەڵکی عەفرین لەلایەن دەوڵەتی تورکیا و بەکرێگیراوەکانییەوە، سیاسەتێکە بۆ تورکیا تازە نییە، کە بە ئەنقەست هەزاران ساڵ گەلی کورد لەناو دەبەن و دەچەوسێننەوە و خەڵکی عەفرینیش لەم بارەیەوە بێدەنگ نابن و ڕاپەڕینەکانیان فراوانتر دەکەن و دەنگی ئازادی بەرز دەکەنەوە."

 

یەڵدز موسا ئاماژەی بەوەدا کە هەموو ئەو هەلومەرج و سەختییانەی کە گەلی کورد لە جیهاندا پێیدا تێپەڕیووە، ئاستەنگ نەبوون لەبەردەمیاندا لە گڕگرتنی بڵێسەی ئازادی و نەورۆز لە گۆڕەپان و شەقامەکاندا لە سەرکوتکردنی دەسەڵاتە پاوانخوازەکانی وەک ڕژێمی بەعس لە سوریا و ئەو ئاوارەییە بەزۆرەی کە خەڵکی لە عەفرین تووشی بوون، تەنانەت فشار و سەپاندنی داگیرکاریی تورکیا بەسەر خەڵکی عەفرینی داگیرکراودا.

 

یەڵدز موسا بە ڕۆحێکی شۆڕشگێڕانە و ئیرادەیەکی بەهێزەوە دووپاتی کردەوە کە بەردەوام دەبن لە بەرخۆدان و خەبات و خۆڕاگری و ڕۆحیان لە عەفرین لەگەڵ گەلانی خۆڕاگر و خۆڕاگری لە عەفرین لە بەرامبەر داگیرکاری تورکیا و بەکرێگیراوەکانیدا لێدەدات.