لێكۆڵینه‌وەیەک: كاركردن له ماڵه‌وه ئه‌زمونێكی سه‌رنه‌كه‌وتووه
به‌هۆی بڵاوبوونەوەی په‌تای كۆرۆناوه كۆمه‌ڵێك كێشه و ئاسته‌نگی له‌بواری كاره‌وه هاته ئاراوه، وه‌كو داخستنی زۆرێك له داموده‌زگاكان، كه‌مكردنه‌وه و نه‌هێشتنی كار، هه‌روه‌ها فشاردانان بۆ كاركردن له ماڵه‌وه، بەڵام ئەم جۆرە کارکردنە ئەزمونێکی سەرنەکەوتووە.
به‌هۆی بڵاوبوونەوەی په‌تای كۆرۆناوه كۆمه‌ڵێك كێشه و ئاسته‌نگی له‌بواری كاره‌وه هاته ئاراوه، وه‌كو داخستنی زۆرێك له داموده‌زگاكان، كه‌مكردنه‌وه و نه‌هێشتنی كار، هه‌روه‌ها فشاردانان بۆ كاركردن له ماڵه‌وه، بەڵام ئەم جۆرە کارکردنە ئەزمونێکی سەرنەکەوتووە.
ناوەندی هەواڵ
زۆرێك له داموده‌زگا و كۆمپانیا گه‌وره‌كانی جیهان ناچاربوون ده‌رگای شوێن و باره‌گاكانیان دابخه‌ن و كارمه‌نده‌كانیان لە ماڵەوە کاربکەن، یه‌كێك له‌وانه كۆمپانیای گۆگڵ Googleی ئەمریکییە، كه شێوازی كاركردن له ماڵه‌وه‌ی بۆ سه‌رجه‌م كارمه‌نده‌كانی په‌یڕه‌و كردووه كه نزیكه‌ی ٢٠٠ هه‌زار كارمه‌ندی گرتەوە.
گۆگڵ هه‌تا ٣٠ی حوزه‌یرانی ٢٠٢١ شێوازی كاركردن له ماڵه‌وه به‌رده‌وام پێدەدات، تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوكیش رایگه‌یاند، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ رێگه به كارمه‌ندانی ده‌دات كه نزیكه‌ی ٤٨ هه‌زار كه‌سن تا مانگی ته‌مموزی ساڵی ٢٠٢١ له ماڵه‌وه درێژه به كاركردن بده‌ن.
شێوازی كاركردن له ماڵه‌وه له كاتێكدا ره‌نگه بۆ داموده‌زگاكان و كۆمپانیاكان قازانجی ئابوری هه‌بێت به‌ڵام بۆ كارمه‌ندان كاردانه‌وه‌ی نه‌رێنی هەیە، به‌پێی لێكۆڵینەوەیەك له‌لایه‌ن مایكرۆسۆفت Microsoft ئه‌نجام دراوه، زیاتر له دوو لەسەر سێی كۆی ٣١ هه‌زار كارمه‌ند كه له ٣١ شوێنی جیاواز كارده‌كه‌ن و په‌رۆشی كاركردنن له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانیان و ٣٧٪ كارمه‌ندان ڕایانگه‌یاندووه كه خاوه‌نكاره‌كانیان داوای كاری زیاتریان لێ ده‌كه‌ن.
٪٥٤ی ئەو كه‌سانه به‌هۆی كاركردن له ماڵه‌وه هه‌ست به ماندووبوون و شپرزه‌یی ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن كه كاتی كۆبوونه‌وه‌كان درێژ بوونه و چات كردن له ٤٥٪ زیادی كردووه، هه‌روه‌ها له‌ناو یه‌ك مانگدا (شوبات ٢٠٢١) ٤١ ملیۆن ئیمه‌یڵی زیاتر له هه‌مان مانگ له ساڵی پار نێردراوه.
له هه‌مووی خراپتر به‌پێی مایكرۆسۆفت کارمەندەکان کەمتر بەرهەمی داهێنەرانەیان هەیە لەچاو ساڵانی پێش کۆرۆنا، به‌و هۆیه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كان لاوازتر بوون و ئه‌مەش ده‌بێته هۆكاری كزبوونی داهێنان و ئاسته‌نگی له به‌رامبه‌ر بیركردنه‌وه و شێوازی كاركردنی بەکۆمەڵ داناوه.
له چوارچێوه‌ی ئه‌و گۆڕانكاریانه كه به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه ڕووده‌ده‌ن لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاماژەیان بەوەداوە ئه‌و كه‌سانه‌ی له ماڵه‌وه كارده‌كه‌ن زیاتر ڕووبه‌ڕووی ده‌مارگیری ده‌بنه‌وه و كەمتر هه‌ست به خۆشبه‌ختی و خۆشحاڵی دەکەن، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته داموده‌زگا و كۆمپانیاكان باڵانس له نێوان قازانج و پێداویستی كارمه‌ندان ڕابگرن، به‌پێی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان كاركردن له ماڵه‌وه ئه‌زمونێكی سه‌رنه‌كه‌وتووه.
ت.پ