ئاماری پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران بۆ ساڵی ڕابردوو

گروپی چالاکوانانی مافی مرۆڤ لە ئێران ئاماری پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤیان لە ئێران لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند کە ٢٩ هەزار و ٦٨٨ کەس لە بوارە جیاجیاکان دەستبەسەر کراون.

ناوەندی هەواڵ

 

بە پێی ڕاپۆرتێک کە لەلایەن گروپی چالاکوانانی مافی مرۆڤ لە ئێران بڵاو کراوەتەوە، ٢٩ هەزار و ٦٨٨ کەس بە بیانووی ئایدیۆلۆژی و سیاسی یان لە کاتی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی ئەم دواییەدا دەستبەسەر کراون، هەروەها ٣٤ دەستبەسەریش لەسەر بنەمای شێوازی ژیان بووە.

 

بەم پێیە دەستگیرکردنەکان بریتین لە ٢٨ هەزار و ٤١٩ حاڵەت لە بواری ئازادی بیرکردنەوە و ڕادەربڕین، ١٩٣ حاڵەتی خوار تەمەنی ١٨ ساڵ، ٥٦ حاڵەتی دەستگیرکردنی کرێکاران و چالاکوانانی کرێکاران، ٢٥٨ حاڵەتی چالاکوانی سەندیکاکان، ١٦٩ حاڵەت لە بواری ئایینی، ٣٢٨ حاڵەتی چالاکوانانی مافی ژنان، ٦ حاڵەتی نامۆبوونی کولتووری، ٢٤ حاڵەت چالاکوانی ژینگەیی.

 

لەم ڕاپۆرتەدا لە دەرکردنی ١٠٧٥ دۆسیە لە دادگا گشتی و شۆڕشگێرەکانی سەرتاسەری ئێرانەوە هاتووە، بە گشتی ٣١ هەزار و

١٦٤ مانگ زیندانی و ٢ هەزار و ٥٠٧ مانگی زیندانی هەڵپەسێردراویان بۆ تۆمەتبارانی ئایدیۆلۆژی یان ئەمنی دەرکردووە.

هەرچەندە ئاماری وردی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان لەبەردەستدا نییە، بەڵام بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕێژەی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان لە ئێران بەم شێوەیەی خوارەوەیە، زیاتر لە ٢٥ هەزار و ١١٥ حاڵەتی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان، ٣٨ حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵان، ٤٧ حاڵەتی کوشتنی منداڵ، ٢ حاڵەتی کوشتنی شەرەف، ٣ حاڵەتی خۆسووتاندن، ٥٢ حاڵەتی خۆکوشتنی منداڵ، زیاتر لە ٢٠ هەزار هاوسەرگیری منداڵان و زیاتر لە ٥ ملیۆن منداڵ لە خوێندن بێبەشبوون.

لە درێژەی ئەم ڕاپۆرتەدا باس لەوە کراوە کە ٩ هەزار و ٩١١ قامچی لە دادگا جیاوازەکانی ئێران لە خەڵک دراوە وە جێبەجێکردنی سزای لانیکەم ٤٥٠ لێدان ئاماژەی پێکراوە.

 

هەروەها لە ڕاپۆرتی ئاماژەپێکراو، لە ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ٣٩ حاڵەتی کوشتنی ژنان لەسەر بنەمای توندوتیژی خێزانی، ٥٤ حاڵەتی توندوتیژیی خێزانی، ١١ حاڵەتی لێدان لەلایەن دەوریەی ڕێنمایی، ٤ حاڵەتی هێرشکردن، ٨ حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی، ٤ حاڵەتی خۆسوتاندن، ٨ حاڵەتی خۆکوشتن و ١٤ ژن قوربانی کوشتنی شەرەفن.

 

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ساڵی ٢٠٢٢ بە گشتی ٧٥٢ هاووڵاتی کراونەتە ئامانجی هێزە سەربازییەکان و لەو ژمارەیەش ٤٧٤ هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە، ئەم ئامارە گیانلەدەستدانی ٢١ کۆڵبەر و ١٣ کرێکاری سووتەمەنی و ٤٤٠ هاووڵاتی لەخۆدەگرێت.

هەروەها بەهۆی تەقەی هێزە سەربازییەکانەوە ٢٧٨ هاوڵاتی برینداربوون، لەو ژمارەیەش ١٣٣ هاوڵاتی مەدەنی و ١٣٣ هاوڵاتی ئاسایی و ١٢ تانکەری سووتەمەنی، هەروەها ٢٨ کۆلبەر بەهۆی بارودۆخی کەشوهەوای وەک سەرما و کەوتنەخوارەوە لە بەردەوە هەبووە، لەنێویاندا ٢٦ کەس برینداربوون و دوو کەسیش گیانیان لەدەستداوە، بەهۆی تەقینەوەی مین زیاتر لە ٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٩ کەسیش بریندار بوون.

 

لە چوارچێوەی سێدارەدان، باس لەوە کراوە کە لە ساڵی ٢٠٢٢ زیاتر لە ٦١٧ کەس لە سێدارە دراون کە ١٣ ژن و ٦ منداڵیان تێدابووە، ١٣٦ کەسیش سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە، کە سزای لەسێدارەدانیان بە ئاشکرا ڕاگەیەندراوە.

 

هەروەها لە ڕاپۆرتی ئەو گرووپە چالاکانەی مافی مرۆڤدا هاتووە کە لە ساڵی ڕابردوودا ١٢٣ حاڵەتی لێدان لە زیندانییەکان هەبووە، ٥ هەزار و ٤٦٥ حاڵەتی چارەسەرنەکردن یان ڕەتکردنەوەی خزمەتگوزاری پزیشکی، ٢٢٣ حاڵەتی گواستنەوەی نایاسایی زیندانیان بۆ ژووری تاکەکەسی، ١١٦حاڵەتی مانگرتن لە خواردن لەلایەن زیندانیانەوە، ١٦٩ حاڵەتی گواستنەوەی زۆرەملێی زیندانیان، ٥ هەزار و ٨٤٥ حاڵەتی هەڕەشە و گوشار لەسەر زیندانیان.

 

٥٠ حاڵەتی ڕێگریکردن لە کۆبوونەوە لەگەڵ زیندانیان، ١٦ مردنی زیندانی بەهۆی نەخۆشیەوە، ١٤حاڵەتی خۆکوشتن و ١ حاڵەتی خۆسوتاندنی زیندانییەکان، ٣حاڵەتی کوشتنی زیندانیان لەلایەن ئەفسەرەکانەوە، ٥ هەزار و ٨٤٥ حاڵەتی دەستنەگەیشتن بە پارێزەر، ٥ هەزار و ٥٠١ حاڵەتی هێشتنەوەی زیندانیان لە دۆخی نەشیاو، ٤٢٤ حاڵەتی دانپێدانانی زۆرەملێ و دوو هەزار و ٧٧٠  حاڵەتی ڕەتکردنەوەی مۆڵەتی نەخۆشی، ٤٧٨ حاڵەتی بێ هەواڵ و هەزار و ٣١٦ حاڵەتی دەستگیرکردن بەبێ بڕیار کۆکراونەتەوە.

 

زیاتر لە ٢٠٥ هەزار و ٦٨٧ کرێکار لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە، هەزار و ٢٨٧ کەس لە کاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە، ٤ هەزار و ٣٢٤  کەس بریندار بوون، ٤ هەزار و ٧٣٣ حاڵەت یەکلایی نەکراونەتەوە، یەک ملیۆن و ٧٠٥ هەزار و ٨٩ حاڵەتی نەبوونی بیمە، ٦ حاڵەتی داخستنی کارگەکان، زیاتر لە ١٩ هەزار و ٤٤٤ کەس لە مووچەی پاشەکەوتدا بوون، لەو ژمارەیەش زیاتر ٧٦٩ مانگ مووچەیان نەدراوە.