بەهێزکردنی ژنان بە واتای چارەسەری قەیرانەکانی کەشوهەوا دێت

بە گشتی ژنان زیاتر لە نیوەی هێزی کاری کشتوکاڵی لە وڵاتانی تازەپێگەیشتوودا پێکدەهێنن، کاتێک هەمان ئاسانکاری و دەستڕاگەیشتنان وەک پیاوان بۆ دابینبکرێت، ژنان دەتوانن بەرهەمی کشتوکاڵی بە ڕێژەی ٪٢٠ بۆ ٪٣٠ زیاد بکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

گۆڕانەکانی کەشوهەوا کاریگەری لەسەر هەموو تاکێکی کۆمەڵگە هەیە، بەڵام بە یەکسانی کاریگەری لەسەر هەموو کەسێک نییە، لاوازی بەرامبەر ڕوبەڕوبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا بەهۆی نایەکسانی و پەراوێزخستنەکانەوە کە پەیوەستە بە ڕەگەز، نەتەوە، هەژاری و هۆکارە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانی دیکەوە خراپتر دەبێت.

 

بە گشتی ژنان زیاتر لە نیوەی هێزی کاری کشتوکاڵی لە وڵاتانی تازەپێگەیشتودا پێکدەهێنن، کاتێک هەمان ئاسانکاری و دەستڕاگەیشتنان وەک پیاوان بۆ دابینبکرێت، ژنان دەتوانن بەرهەمی کشتوکاڵی خۆیان بە ڕێژەی ٪٢٠ بۆ ٪٣٠ زیاد بکەن.

 

بە پێی ئامار و هەڵسەنگاندنی نەتەو یەکگرتووەکان ئەم بەرزبوونەوەیە لە بەرهەمهێنان نەک هەر کۆی بەرهەمی کشتوکاڵی بە ڕێژەی ٪٢.٥ بۆ ٪٤ باشتر دەکات، بەڵکو دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی قەیرانەکانی خۆراک و برسێتی لە جیهان بە ڕێژەی ٪١٢ بۆ ٪١٧، هەروەها بەهێزکردنی ژنان لە بواری کشتوکاڵدا دەتوانێت کاریگەری ئەرێنی لەسەر گونجانی کەشوهەوا هەبێت.

 

بە دابینکردنی تەکنەلۆژیا و سەرچاوەی گونجاو، دەتوانرێت کشتوکاڵی بەردەوامتر و شێوازەکانی پاراستن بەرەوپێش ببرێت، وە بە کەمکردنەوەی هەژاری، دەتوانرێت یارمەتی تاکەکان بدرێت کە باشتر خۆیان لەگەڵ کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوادا بگونجێنن.

 

وەبەرهێنان بە سوودوەرگرتن لە توانا و هێزی ژنان سوودی دوور مەودای بۆ کۆمەڵگە و وڵاتان هەیە، لە ڕاستیدا لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن ئەو وڵاتانەی کە نوێنەرایەتی زۆریان لە پەرلەماندا هەیە، ئەگەری پەسەندکردنی پەیماننامە نێودەوڵەتییە ژینگەییەکانیان زیاترە.

 

بەشداریکردنی ژنان ڕۆڵێکی گرنگ و کاریگەری هەیە لە بنیاتنانی خۆڕاگری کەشوهەوا لە کۆمەڵگاکان کاتێک ژنان بەشێک بن لە پرۆسەی پلاندانان، سەرەڕای ئەوە ژنان بەزۆری وەڵامدەرەوەی یەکەمن لە وەڵامدانەوەی کۆمەڵگە بۆ کارەساتە سروشتییەکان، پێشەنگن لە کەمکردنەوەی مەترسی کارەساتەکان و بەشداری دەکەن لە پرۆسەی بونیاتنانەوە لەڕێگەی چارەسەرکردنی پێداویستییەکانی چاکبوونەوەی پێشوەختەی خێزانەکانیان و بەهێزکردنی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی بەهێز.

 

بە بەشداریکردنی ژنان لە پلاندانانی کۆمەڵگە و هەوڵەکانی وەڵامدانەوەی کارەساتەکان، دەتوانین کۆمەڵگەیەکی بەهێزتر و خۆڕاگرتر بنیات بنێین کە باشتر ئامێری پێویستیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی گۆڕانی کەشوهەوا هەبێت، ئەو حکومەتانەی کە لە ژێر ڕێکخراوی UNFCCC کۆدەبنەوە ئامانجێکی هاوسەنگی جێندەرییان لە شاندە نیشتمانییەکان و لە سیاسەت و کردەوەی نیشتمانی کەشوهەوا لە ساڵی ٢٠١٢ پەسەند کرد.

 

لەو کاتەوە سکرتاریەتی گۆڕانی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان ساڵانە ڕاپۆرتی لەسەر پێکهاتەی جێندەری شاندە نیشتمانییەکان و دەزگاکانی سیاسەت و بڕیاردان بەپێی ڕێکخراوی UNFCCC و ڕێککەوتنی پاریس دەدات.