بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لەناو ژنان تەشەنەی سەندووە
لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان تەشەنەی سەندووە، دەزگا فەرمییەکان هۆشداری دەدەن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری لە ناو ژنان و گەنجان.
ناوەندی هەواڵ
حکومەتی عێراق و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان پلانى تۆکمە و کاریگەریان بۆ رێگریكردن له تهشهنهسەندنی مادده‌ى هۆشبه‌ر دانه‌ناوە، له‌كاتێكدا به‌شێك له به‌رپرسان و داموده‌زگا فه‌رمیه‌كان، هۆشدارى ده‌ده‌ن له بڵاوبوونه‌وه‌ى خێراى مادده هۆشبه‌ره‌كان لە نێو گەنجان و ژنان.
عیماد عه‌بدولڕه‌زاق راوێژكاری نیشتمانی بۆ ته‌ندروستی ده‌روونی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاشكرایكردووه، به‌هۆی چەندین هۆکاری وەک قەیرانی ئابووری، توندوتیژی و دەستدرێژییەکان ٪٧ ئالووده‌بووانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له عێراق ژنانن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگە دەگرێتەوە، ٪٦٠ بەکارهێنەران له توێژی گه‌نجانن كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان ١٥ بۆ ٢٥ ساڵیدان، هه‌روه‌ها خوێندکارانی زانکۆ ٪٧ پێکدەهێننو ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش له قۆناغی ئاماده‌یی تووشی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌بن.
راوێژكاری نیشتمانی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق جه‌ختی لهوهشكردەوە، حكومه‌ت هه‌ستی به مه‌ترسییه‌کانی بەکاهێنانی ماددەی هۆشبەر کردووە، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سێ ناوه‌ندی دووباره شیاندنه‌وه‌ی له پارێزگاكانی ئه‌نبار، كه‌ركووك و نه‌جه‌ف كردووه‌ته‌وه و داواش ده‌كات ناوه‌ندی زیاتر له پارێزگاكانی دیكه بكرێته‌وه.
هاوکات پێشتر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری مادده هۆشبه‌ره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاندبوو، لە ٦ مانگی سەرەتای ئه‌مساڵ، ده‌ستیان به‌سه‌ر ٤٠٠ كیلۆگرام له مادده‌ی هۆشبه‌ر دا گرتووه و و نزیكه‌ی ٩ هه‌زار بازرگان و ئالووده‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ریشیان ده‌ستگیركردووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دۆسیه‌ی هەشت هەزار و ٦٧٦ تۆمه‌تبار به بازرگانیكردن به‌مادده‌ی هۆشبه‌رو ئالووده‌یان له‌به‌رده‌ستدایه و چوار هەزار و ٤٩٤ یان له‌لایه‌ن دادگا په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه سزادراون و چوار هەزار و ١٨٢ کەسی دیکەشیان له ژێر لێكۆڵینه‌وه و دادگاییكردندان.
تۆمه‌تباره‌كان له‌كاتی ده‌ستگیركردنیاندا ده‌ستبه‌سه‌ر له ٤٠٦ كیلۆگرام له مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆره جیاوازه‌كان و ٩ ملیۆن حه‌بی كاپتاگۆن و ٤٥٦ چه‌ك و ١١٨ نارنجۆكی ده‌ستیدا گیراوه.
بەهۆی تەشەنەسەندنی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان بەردەوام لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە هۆشداری دەدرێت، کە عێراق ڕووبەڕووی مەترسییەکی گەورە دەبێتەوە، ئێستا وەک ناوچەیەک بۆ گواستنەوەی ئەو ماددانە بۆ وڵاتانی دیکەی جیهان سەیر دەکرێت.