پلەکانی گەرما لە ٨ پارێزگای عێراق گەیشتووەتە ئاستێکی تاقەت پڕوکێن

بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما تەنگی بە هاووڵاتیانی هەڵچنیووە و گەرمایەکی بێزارکەر شارەکانی گرتوەتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

عێراق بەردەوامە لە تۆمارکردنی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە پارێزگاکانیدا بۆ سەرووی ٥٠ پلەی سیلیزی، کەشناسی ڕایگەیاند کە ٨ پارێزگا ڕۆژی چوارشەممە ئەم پلەیە تۆمار دەکەن.

 

ئەمەش لە چەند هەفتەی ڕابردوودا لە عێراق دووبارە بووەتەوە، لە نێوان تۆمارکردنی پلەکانی گەرما لە ١٣ پارێزگا، ٤ پارێزگا یان ٧ لە ڕۆژێکدا نزیکدەبێتەوە لە پلەی کوڵان، گەرما تەنگی بە هاووڵاتیانی هەڵچنیووە و گەرمایەکی بێزارکەر شارەکانی گرتوەتەوە.

 

بەپێی بەیاننامەیەکی دەستەی کەشناسی، ڕۆژی سێشەممە، کە لەلایەن ئاژانسێکی هەواڵی عێراقی بڵاوکراوەتەوە، سەبارەت بە کەشوهەوا، پێشبینی کردووە کە بەرزترین پلەی گەرما لە ٨ پارێزگا تۆمار بکرێت کە زیاترە لە ٥٠ پلەی سیلیزی لە ڕۆژی چوارشەممە، لە شارەکانی باشوور و ناوەڕاست، واتە کەربەلا، واست، نەجەف، دیوانیە، میسان و ناسریە موتەننا و بەسرە.

 

شارەزایەکی ژینگەی عێراقی بۆ سکای نیوز عەرەبی هۆکارە مرۆیی و سروشتییەکانی خستوەتەڕوو، هۆکارە ناوخۆیی و دەرەکییەکان پێکەوە هۆکارن بۆ دروستکردنی کەشوهەوایەکی لەم شێوەیە بۆ عێراق.

 

عێراق کەشوهەوایەکی گەرمی هەیە و هاوینەکانی زۆر گەرم و وشکە، سروشتی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق کە تەخت و نزم و نزیکە لە ئاستی دەریا، بە بیابانێکی گەورە دەورە دراون، زیاتر لە ٪٦٠ی سەرچاوە ئاوییەکان لە دەرەوەی عێراقەوە دێن، بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و وشکەساڵی سەرچاوە ناوخۆییەکانیش بەرکەوتەی مەترسییەکانی کەمی ئاون.

 

هۆکاری ژینگەیی گشتگیر هەیە هۆکارەکەی ئەوەیە کە شارستانیەتی مۆدێرن فشار دەخاتە سەر خولی گازی گەرمخانەیی لە سروشتدا زیاتر لەوەی کە دەتوانێت هەڵیبمژێت، ئەم گازانە لە بەرگەهەوادا کۆدەبنەوە و وڵاتە پیشەسازییە گەورەکان بەرپرسن لە گەورەترین بەش لەم ناهاوسەنگییە.