سووتاندنی بە مەبەستی شاخەکانی سنە

بەشێک لە چیای ئابیدەر ئاگری تێبەردرا و وەک هەمیشە بوو بە زەرەرمەندی ئاگرکەوتنەوەکانی حکومەت، کە ئامانج لێی لەناوبردنی ڕووەکی چیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.

سنە

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، لە سنە شاخی شین خەیرزنە ئاگری تێبەردرا و وەک هەمیشە بوو بە زەرەرمەندی ئاگرکەوتنەوەکانی حکومەت، چونکە بە مەبەست ئابیدەر ئاگری تێبەردەدرێت، مەبەست لەم کارە لەناوبردنی ڕووەکی شاخەکانە لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

 

لەگەڵ ئەم ئاگرانەدا کە چەند جارێک دووبارە بووەتەوە، هەموو جارێک زۆرێک لە ئاژەڵەکان دەمرن و بە زیندووی لەناو ئاگرەکەدا دەسووتێن، هەروەها زیان بە ڕووەکەکان دەگات.

 

شاخی ئابیدەر چەندین شوێن لەخۆدەگرێت، لەوانە "گویزه کوێر، خەیرەزنە، حەفت ئاسیاو، کانی شەفا و ...." هەر جارێک یەکێک لەو شاخانە دەکرێتە ئامانج، هەروەها هەموو جارێک چالاکوانانی ژینگەپارێزی هاوکاری یەکتر دەکەن بەبێ ئیمکاناتی شیاو، بەخێرای هەوڵ بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەدەن.

 

ئەم ئاگرە بە مەبەستانە لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەوان جوانڕۆ، مەریوان و سەردەشت کە ئەمڕۆ ئاگری تێبەردرا، دواتریش لە ئاگرکەوتنەوەیەکی دیکە لە شاری سنە شاخەکان سووتان و زیانێکی زۆریان بەرکەوت.