هێرش بۆ سەر کامپی یۆنان: ٥٠ کورد دەستبەسەرکران

لە هێرشی پۆلیسدا ٥٠ پەنابەری کورد لە کامپی لاڤریۆ لە یۆنان بۆ ناردنیان بۆ کامپەکانی دیکە، دەستبەسەرکران.

ناوەندی هەواڵ

 

کامپی لاڤریۆ لە یۆنان ئەو کامپەی کە زۆربەی پەنابەرە کوردەکان تێیدا دەژی ئەم بەیانیە لەلایەن پۆلیسەوە هێرشی کرایە سەر.

 

پۆلیس لە کاتی هێرشەکەدا دەرگا و پەنجەرەکانی شکاند و زیاتر لە ٥٠ پەنابەری کوردیان ناچارکرد لە کامپەکە دەربچن، لەنێویاندا ژن و منداڵ هەن و ئەو کەسانەی دەستبسەرکراون ڕەوانەی کامپی جیاواز دەکرێن.

 

ئەم هێرشە پێش کۆبوونەوەی ناتۆ ئەنجامدرا، ئەمە وەک ئاماژەیەک بۆ دەوڵەتی تورکیا لەلایەن میدیاکانی سەر بە حکومەتی یۆنان پێناسە کرا.

 

ناوەندی کولتووری کوردی یۆنان داوای خۆپیشاندانێکی کرد لەسەر هێرشەکە،  ئەو پەنابەرانەی لە کامپەکەدا دەمێننەوە و ناوەندی ڕۆشنبیری کوردی یۆنان ئیدانەی کردەوەکانی پۆلیسی یۆنان و وەزارەتی کۆچ دەکەن و لە ڕۆژانی داهاتوودا بەیاننامەیەکی ورد بڵاو دەکەنەوە.

 

هەروەها کوردەکانی یۆنان ئەم هەڵوێستەی پۆلیسی یۆنان لە کاتژمێر ١٧:٠٠ ی ئەمڕۆ لە بەردەم ئەکادیمیای ئەسینا ئیدانە دەکەن.