ژنان بەهۆی زیرەکی دەستکردەوە کارەکانیان لەدەستدەدەن

بەهۆی تەکنەلۆژیای زیرەک و بە ئۆتۆماتیککردن پێشبینی دەکرێت کە زیاتر ٪٨٠ ژنان کارەکانیان لەدەست بدەن.

ناوەندی هەواڵ

 

کارکردنی ژنان لە وڵاتانی جیهان بەهۆی چەندین هۆکارەوە کاریگەرییان لەسەر دەبێت، لە دوای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا ڕێژەی کارکردنی ژنان لە بازاڕی کار دابەزی، ڕێژەی بەشداریکردنی هێزی کار بۆ ژنان لە نێوان ٢٥ بۆ ٥٤ ساڵان لە مانگی نیسان و مانگی ئایاردا بەرزترین ئاستی تۆمارکرد و  گەڕایەوە بۆ فۆڕمی پێش پەتای کۆرۆنا.

 

ئابووریناسانی گۆڵدمان ساکس پێشبینیان کردووە، تەکنەلۆژیاکانی زیرەکی دەستکردی درووستکەر وەک ChatGPT توانای گۆڕینی بازاڕی کاریان هەیە، کە زۆربەی کارەکانی وڵات بەرەو ئۆتۆماتیکی بردووە، تەکنەلۆژیا دەتوانێت ناوەڕۆکی نوێ دروست بکات وەک دەق، وێنە، دەنگ، ڤیدیۆ ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی پێویستی بازاڕ بە هێزی کار، هەر بۆیە لەگەڵ پەرەسەندنی زیرەکی دەستکرد پێشبینی دەکرێت کاریگەری لەسەر ڕێژەی کارکردنی ژنان هەبێت و دووبارە کەمیبکاتەوە.

 

لێکۆڵینەوەکانی ئەم دواییە دەریدەخەن کە هەرچەندە لە هێزی کاری ئەمریکادا ژنان ژمارەیان لە پیاوان زیاترە، بەڵام وەرگرتنی تەکنەلۆژیای زیرەکی دروستکەر لەلایەن بازرگانەکانەوە کاریگەری لەسەر ڕێژی ژنان لە بازاڕ کار دروست دەکات.

 

بەپێی لێکۆڵینەوەکانی قوتابخانەی بازرگانی کینان-فلاگلەر لە زانکۆی کارۆلینای باکوور، ٧٩٪ی ژنانی کارکەر "نزیکەی ٥٩ ملیۆن" کەس لە پیشەیەکدان کە ئەگەری بەرزی بە ئۆتۆماتیککردنی هەیە، ئەمەش بە بەراورد بە ٪٥٨ی پیاوانی کارکەر.

 

گەشەکردنی تەکنەلۆژیای زیرەک ئاسانکاری و دەرفەتی زیاتر دەڕەخسێنێت و دەتوانرێت سوودی لێوەربگیرێت، بەڵام مەترسی درووستکردووە بۆ ئەو دەستکەوتانەی کە ژنان بەدەستیان هێناوە.

 

هەندێک لەو پیشانەی کە زۆرترین کاریگەرییان بەهۆی تەکنەلۆژیای زیرەکەوە لەسەردەبێت، کارەکانی ئۆفیس و کارگێڕی، پزیشکانی چاودێری تەندروستی و تەکنیکی، پەروەردە و ڕاهێنان و کتێبخانە، پشتگیری چاودێری تەندروستی و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکانن.

 

پیشەسازییەکانی کە ڕێژەی ژنان تیایدا بەرزە وەک چاودێری تەندروستی، لە پیشەسازییە خێرا گەشەسەندووەکان بوون، ئاستی خوێندن بۆ ژنان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، هەروەها ئەو بوارانەی کە بە شێوەیەکی نەریتی پیاوان تیایدا زاڵن بیناسازی، کشتوکاڵ و چاککردنەوەیە.