تای خوێنبەربوون دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی هاوڵاتییەک

هاوڵاتییەک پاش ٤ مانەوەی لە نەخۆشخانە بەهۆی توشبوون بە تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ، لە هەولێر هاوڵاتییەک پاش چوار ڕۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانەی بەهۆی توشبوون بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا.

 

جێگری بەرێوبەری گشتی تەندروستی كۆیە ڕایگەیاند، ئەو هاوڵاتییە خەڵکی سماقوڵییە، پاش توشبوونی بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون دەچێتە نەخۆشخانە لە هەولێر و چوار ڕۆژ لەژێر چاودێرى پزیشکى دەمێنێتەوە، پاشان گیان لەدەستدەدات.

 

ئەو هاوڵاتییە تەمەنی زیاتر لە ٧٠ ساڵە و لە ماڵەوەدا هیچ ئاژەڵێکیان نیە پاش مانەوەی لە خۆشخانەی هەولێر ئەمڕۆ بەهۆى تاى خوێنبەربوون گیانى لەدەستداوە.