لە زیندانی ژنانی ئامەد، کەسانێک لە ژێر نازناوی پارێزەر، دانپێدانانی زۆرەملێ وەردەگرن

دەوترێت دەستگیرکراوانی زیندانی ژنانی ئامەد لەلایەن کەسانی دەرەوەی زیندانەوە خۆیان وەک پارێزەر ناساندووە، دانپێدانانی زۆرەملێیان وەرگرتووە، تەنانەت چوونەتە ناو بەشی ئەو زیندانیانەی کە نەیانویستووە لەگەڵیان کۆببنەوە.

مەدینە مامەدئۆغلۆ

 

ئامەد- لە کاتێکدا لە چەند مانگی ڕابردوودا زیادکردنی فشار لەسەر زیندانییەکان لە کارنامەی کاردایە، زیندانییەکان بە گۆشەگیری دەهێڵرێنەوە، لە زیندانی ژنان کێشەی زۆر هەبوون، لەوانە پشکنینی ڕووت، کامێرا لەناو ژوورەکان، سنووردارکردن بۆ چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان و دەستڕانگەیشتنی چارەسەری پێویست بۆ زیندانیانی نەخۆش، زیندانییەکان ناتوانن دەستیان بە هیچ کام لە مافەکانیان بگات، هەروەها ئەوەش زانراوە کە ئەو زیندانیانە بە ناچاری دانپێدانیان لێ وەرگیراوە لەلایەن کەسانێکەوە کە لە دەرەوە هاتوون و خۆیان بە پارێزەر ناساندووە و ئامادەنەبوو ناویان بهێنرێت، زیندانیانی زیندانی ژنانی ئامەد لە پەیامێکدا کە لە ڕێگەی بنەماڵەکانیانەوە ناردوویانە، باسیان لە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ کردووە.

 

تێچووی ناردنی نامەی ناوخۆی زیندان!

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە کەسوکاری زیندانیانەوە دەستکەوتوون، پشکنینی ڕووتی زیندانیان تائێستا بەردەوامە، هەروەها سەرەڕای دژایەتی، کامێراکانی ناو بەشی زیندانەکان لانەبراون، باس لەوە کراوە کە ئەو زیندانییە نەخۆشانەی کە سنووردارکردنی خۆراکیان هەیە، بەهۆی دەستڕانەگەیشتن بە لیستی خۆراکەکانیان ڕووبەڕووی بارودۆخێکی ناجێگیر بوونەتەوە، هەروەها دەستگیرکراوەکان ڕایانگەیاندووە کە جۆراوجۆری خواردنیسن نیە و باسیان لەوە کردووە کە زۆرجار مێروولە و زیندەوەری دیکەیان لە خۆراکەکانیاندا بینیووە، جگە لەوەش دەرکەوتووە کە زیندانییەکان بنەماڵەکانیان ئاگادار کردووەتەوە کە چالاکییە کۆمەڵایەتییەکانیان سنووردارە و لەبری ناردنی نامەی ناوخۆیی لە زینداندا، ناچاربوون پارەیەک بدەن.

 

ئەو کەسانەی کە خۆیان وەک پارێزەر دەناسێنن، دەیانەوێت چاویان بە زیندانییەکان بکەوێت

ئەو گیراوانەی چاوپێکەوتنمان لەگەڵدا کردوون ڕایانگەیاندووە کە جگە لە پێشێلکردنی مافی زیندانییەکان، لەلایەن کەسانێکەوە کە بە نازناوی پارێزەر چوونەتە ناو زیندانەوە، بە ناچاری دانپێدانیان لێ وەرگیراوە، کەسوکاری دەستبەسەرکراوان سەبارەت بە گواستنەوەی زیندانییەکان ڕایانگەیاند: لە چەند هەفتەی ڕابردوودا خەڵکێکی زۆر بە مۆڵەتی داواکاری گشتی و کارگێڕی زیندان چوونەتە ناو زیندانەکەوە و بە نیاز بوون چاویان بە زیندانییەکان بکەوێت، بەشێک لە دەستگیرکراوەکان بە وتنی "کۆبوونەوەتان هەیە"، بانگکردن و وتنی ڕستەی وەک "دەتەوێت شتێکمان پێ بڵێیت؟" یان "ئێمە مامەڵەتان لەگەڵ دەکەین" لەگەڵیان کۆبوونەتەوە.

 

دوای چەندین حاڵەتی هاوشێوە، کاتێک دەستگیرکراوەکان داوای ئەو پارێزەرانەیان کرد کە ناچاری وەرگرتنی داپێدانیان کردوون کە خۆیان بناسێنن، ئەوان بە وەڵامی "نامەوێت خۆم بناسێنم، تەنها لەسەر هەندێک بابەت قسە دەکەین" پێشوازییان لێکرا، دوای ئەوە دەستگیرکراوەکان ئامادە نەبوون لەگەڵ ئەو پارێزەرانە کۆببنەوە کە ئامادە نەبوون خۆیان بناسێنن، پارێزەرەکان تا ئەو جێگایە چوون کە چوونە ناو زیندانی بەشێک لەو زیندانیانەی کە ئامادە نەبوون کۆببنەوە، بۆ ئەوەی دانپێدانانێکیان لێ وەربگرن.

 

بانگەوازێک بۆ هاودەنگی لەلایەن بنەماڵەکانەوە

کەسوکاری دەستبەسەرکراوان ڕایانگەیاند کە دۆخەکە ئاسایی نییە، هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە ئەم سیاسەتە قبوڵکراو نییە و نموونەیەکی ڕوونی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ بووە، کەسوکاری دەستگیرکراوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، پەیوەندی تەلەفۆنی هەفتانە لە بەشەکانی دادوەری ٥٠ خولەک و لە بەشە سیاسییەکان ١٠ خولەکە، ئەوان داوای کۆتایی هێنان بە پێشێلکارییەکان دەکەن لە زووترین کاتدا و داوایان لە داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ و پارێزەران کردووە پشتیوانی لە دەستبەسەرکراوان بکەن.