ناڕەزایەتی ژنانی ئەفغانستان لە بەرامبەر بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرامبەر تاڵیبان

ژنانی ناڕازی ئەفغانستان بەهۆی ترسی تاڵیبانەوە ڕایانگەیاندووە کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەنگی ئەوان بۆ داواکردنی دادپەروەری نابیستێت.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەندامانی بزووتنەوەی یەکگرتوویی و هاوپشتی ژنانی ئەفغانستان ڕۆژی سێشەممە لە شوێنێکی داخراو لە کابول گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و ڕایانگەیاند، ئەگەر نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕاستەوخۆ دەستوەردان نەکەن، بە ئەنجامدانی کۆبوونەوەکان دۆخی ژنانی ئەفغانستان ناگۆڕێت.

 

ژنانی ناڕازیی ئەفغانی جەخت دەکەنەوە لەسەرئەوەی کە کۆمەڵگەی ئەندامانی ٥٣هەمین دانیشتنی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان پێویستە هەڵوێستێکی دیاریکراو لە دژی تاڵیبان بگرنەبەر، ئاماژەیان بەوەشکردووە، پێشبینی دەکەن وەک کۆتایی ئەم کۆبوونەوەیە بە میکانیزمێکی دیاریکراو و کاریگەر بۆ بەرگریکردن لە مافە هاوبەشەکانی خەڵک، بەتایبەتی ژنان ئەفغانستان مامەڵە بکەن.

 

هاجەر ئازادە ئەندامی بزووتنەوەی یەکگرتوویی و هاوپشتی ژنانی ئەفغانستان ئاماژەی بەوەدا کە بەهۆی نەبوونی نوێنەری ژنانی ناڕازیی ئەفغانستان لەم کۆبوونەوەیەدا، دۆخی ڕاستەقینەی ژنان و کچان کە لەلایەن تاڵیبانەوە سەرکوتدەکرێن بە تەواوی باسی لێوەنەکراوە.

 

هەروەها ڕەخنەی توندی لە قسەکانی مەدینە مەحبوبی گرت بۆ پشتیوانی لە تاڵیبان و قسەی بۆ مەدینە مەحبوبی کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ژنانی ئەفغانستان بەرگەی "هەموو جۆرە ئەشکەنجەیەک"یان گرتووە و لە ٢٢ مانگی ڕابردوودا دەستگیرکراون، وتی: " ئەگەر حەزت لە ژیانە لەژێر ئاڵای تاڵیبان، وەرە بۆ ئەفغانستان بۆ ئەوەی بزانیت ئەو تاڵیبانەی کە پشتگیریت لێدەکەیت، وڵاتەکەی کردووە بە زیندانی ژنان و کچان."

 

ئەندامێکی دیکەی ئەم بزووتنەوەیە، بە ئاماژە بە هەڵاتنی ژنان دەکات لە ئەفغانستان لە ترسی تاڵیبان، ناوبراو زیادبوونی هاوسەرگیریی زۆرەملێ و بەتایبەتی زیادبوونی هاوسەرگیری منداڵانی لە ئەفغانستان ڕاگەیاند و ڕایگەیاند کە هێزەکانی تاڵیبان ژنان و کچان ناچار دەکەن ببنە ژنی دووەم و سێیەم و تەنانەت چوارەمیشیان.

 

هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە تاڵیبان "رۆژانە سنووردارکردنی مافی ژنان و کچان زیاد دەکات" و ڕایگەیاند کە بە نهێنی دەژی و بەردەوام شوێنی مانەوەی خۆی دەگۆڕێت لە ترسی ئاشکراکردنی ناسنامەکەی و دەستگیرکردنی لەلایەن هێزەکانی تاڵیبانەوە.

 

ئەم ژنانە داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن کە ڕێگە نەدەن تاڵیبان "هەنگاو بنێتە سەر قوگگی" خەڵک و بەتایبەت ژنانی ئەفغانستان و تەنانەت مافی "هەناسەدان"یان لێ بسەنێتەوە.

 

هەروەها داوا لە ژنانی دیکەش دەکەن لە بەرامبەر تاڵیبان بێدەنگ نەبن و بەردەوام بن لە داواکارییەکان و خەباتەکانیان بەردەوامی پێبدەن لە دژی ئەم گرووپە تا ئەو کاتەی مافەکانیان بەدەست دەهێنن.