سزادانی ژنێکی ناڕازی حیجابی زۆرەملێ بە ٢٧٠ کاتژمێر کارکردن

بەگوێرەی وێنە بڵاوکراوەکەی بڕیاری کۆتایی یەکێک لە لقەکانی دادگای تاوان دوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بە تۆمەتی "دژایەتیکردن بە حیجابی زۆرەملێ" سزای ٢٧٠ کاتژمێر خزمەتکردنی گشتی بێبەرامبەری بەسەردا سەپێنراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە درێژەی شەپۆلی ناڕەزایەتی و نافەرمانی مەدەنی لە دژی یاسا دژە فێمینیستەکانی ڕژێمی ئێران و حیجابی زۆرەملێ، گوشارەکانی حکوومەت توندتر بووە و لەو چوارچێوەیەشدا ژنێک بە زیندان و پاشان بەهۆی پۆشینی جلوبەرگی ئارەزوومەندانەەوە سزای خزمەتکردنی گشتی بەسەردا سەپێندراوە.

 

بەگوێرەی وێنە بڵاوکراوەکەی بڕیاری کۆتایی یەکێک لە لقەکانی دادگای تاوانەکانی ٢ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ژنێک بە تۆمەتی "دژایەتیکردنی حیجابی زۆرەملێ" سزای ٢ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە، دواتر ئەم حوکمە گۆڕدراوە بۆ ٢٧٠ کاتژمێر لە خزمەتکردنی گشتی بێبەرامبەر.

 

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لەم بڕیارەدا دادوەری لقەکە ڕەچاونەکردنی حیجاب بە "حەرامی سیاسی" ناوبردووە، "یارمەتیدانی لەشکرکێشی دوژمن بۆ سەر نەتەوەی ئێران"، "دانانی کۆمەڵگا بۆ سنووری لەشفرۆشی سێکسی" و وتیشی "یارمەتی شکاندنی بنەماڵەی ئێرانی" و داواکراو "رێوشوێنی دادوەریی جددی و ڕێگری و توانای پەیوەست بە سزادان" لە دژی ناڕازییان جێبەجێ کراوە.