دوو هێندەکردنی هێزەکانی سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکان لە ئێران

فەرماندەی یەکە تایبەتەکانی پۆلیس ئاشکرای دەکات کە توانای سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکان زیاتر دەکات، هەروەها ڕاپەڕینی جەماوەری "ژن، ژیان، ئازادی" بە "فیتنەی باڵا" ناوبردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

حەسەن کەرمی، فەرماندەی یەکە تایبەتەکانی هێزی پۆلیس، کە ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن لە سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان و بەتایبەتی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی "ژن، ژیان، ئازادی"، ئاشکرای کردووە کە بۆ ئەوەی کۆبوونەوە ناڕەزاییە جەماوەریەکان سەرکوت بکەن هێزەکانیان دوو هێندە دەکەن، بۆئەوەی لە ئێستادا بتوانن لە ٤٠٠ شوێن هاوڵاتیان سەرکوت بکەن.

 

لە کاتێکدا زیاتر لە ٦ مانگ بەسەر دەسپێکی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی "ژن، ژیان، ئازادی" تێدەپەڕێت و فەرماندەی نوێی هێزە تایبەتەکان کە مێژوویەکی سەرکوتکردنی کۆبوونەوە گشتییەکانی لە تۆمارەکەیدا هەیە، پلانەکانی بۆ زیادکردنی دەسەڵاتی سەرکوتکارییەکانی گەل ڕایگەیاند، کە لە ساڵی نوێدا توانای مامەڵەکردنیان لەگەڵ ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان لە ٤٠٠ شوێنی وڵات لە بەرنامەی کاردایە.

 

هەروەها دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکان یان مەشقەکانی لە سەرانسەری وڵاتدا بە مەبەستی مامەڵەکردن لەگەڵ کۆبوونەوە گشتییەکان لە کاتی نەورۆزدا ڕاگەیاند.

 

ئەم فەرماندەیەی هێزە تایبەتەکان هەڕەشەی کرد و بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەفسەرەکانی ژێر چاودێری ئەو " ئامێری گونجاویان هەیە بۆ هەر جۆرە ئەرکێک" و "هەر کەسێک و هەر جۆرە هەڕەشەیەک لە هەر کاتێکدا" کە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

 

هەروەها ڕاپەڕینی جەماوەری "ژن، ژیان، ئازادی"، کە بە کوشتنی ژینا ئەمینی لە لایەن حکومەتەوە دەستی پێکرد، بە "فیتنە" ناوی برد و بەردەوامی سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکانی ناو لێناوە "سەرکەوتن".

 

فەرماندەی یەکە تایبەتەکانی هێزی پۆلیس ڕایگەیاند، هێزەکانی ژێر فەرماندەیی ئەو پێویستیان بە کەرەستەی نوێ و مەشق و ڕاهێنان هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگی نوێ و دەبێت ئامرازی تەکنیکی پێشکەوتوو بەکاربهێنن.

 

قسەکانی فەرماندەی یەکەی تایبەت نیشان دەدەن کە ڕژێمی ئێران لە بەرامبەر شەپۆلێکی نوێی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی و ڕاپەڕینی سەرتاسەری نیگەرانە، لە ئێستادا جگە لە درێژەی گردبوونەوەی جەماوەری، کێشە ئابوورییەکان بە هۆی دابەزینی بەهای تمەنی ئێرانی و هەڵاوسانی ئابووری توندتر بوون و توڕەی و ناڕەزایەتی لای هاووڵاتتان دروست کردووە.