لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی کشتوکاڵدا ڕووداوێکی تر ڕوویداو ٣ منداڵ گیانیان لەدەستدا

لە کارامان، ئۆتۆمبێلێک کە کرێکارانی کشتوکاڵی تێدابوو کەوتە ناو ڕووبارێکەوە، بەهۆیەوە سێ منداڵ گیانیان لەدەستداو چوار کەسی تریش بریندار بوون، ئەم ڕووداوە جارێکی تر بابەتی گەشتکردنی پارێزراوی کرێکارانی کشتوکاڵی وەرزیی هێنایەوە بەرباس.

ناوەندی هەواڵ

 

لەگەڵ گەرمبوونی کەشوهەوا و دەستپێکردنی وەرزی کشتوکاڵدا، بارودۆخی کرێکارانی کشتوکاڵی وەرزی زیاتر دێتە ڕۆژەڤەوە. نەبوونی هۆکاری گواستنەوەی سەلامەت بۆ ئەم کرێکارانە، دەبێتە هۆی ڕووداوی هاتوچۆی کوشندە.

لە گوندی کزک لە نزیک ناوەندی شاری کارامان، ئۆتۆمبێلێک کە لەلایەن (م. ئـ.)ەوە لێدەخورا، لە ڕێڕەوی خۆی لایدا و کەوتە ناو ڕووبارێکەوە. بە هاوکاری ئەو کەسانەی لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون، دایک، باوک و دوو منداڵی ناو ئۆتۆمبێلەکە ڕزگارکران.

 

بەڵام منداڵەکانی تریان کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا گیرابوون، بە ناوەکانی محەمەد مستەفا ایزۆل  ٤ ساڵ، ڕەمەزان ایزۆل ١٢ ساڵ و محەمەد سینان ایزۆل ٥ ساڵ،گیانیان لەدەستدا.


بریندارەکان بۆ چارەسەرکردن گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی فێرکاری و توێژینەوەی کارامان