''لامەرکەزییەت کلیلی بونیادنانی سووریایەکی دیموکراتیکی و فرەییە"

شێرا ئۆسێ، جەختی لەوە کردەوە، کە لامەرکەزییەت و بەشداری چالاکوانانەی هەموو پێکهاتەکان بەتایبەتی ژنان ڕێگای بونیادنانی سووریایەکی دیموکراتیکی و فرەچەشنیخوازانە، داوای کرد کۆنفرانسێکی نەتەوەیی گشتگیر کە ڕەنگدانەوەی خواستەکانی گەل بێت.

ڕۆنیدا حاجی

 

حەسەکە- سووریا بە قۆناغێکی سست و گرینگدا تێدەپەڕێت، کە سیستەمی مەرکەزی مەترسییەکی بەرچاو لەسەر داهاتووی کۆمەڵگەی سووریا دروست دەکات، ماوەی ١٣ ساڵە پێکهاتە جیاوازەکانی کۆمەڵگەی سووریا خەباتێکی بەردەوامیان کردووە و زیانێکی بێئەندازەیان داوە، لامەرکەزییەت وەک بژاردەیەکی بنەڕەتی بۆ بونیادنانی سووریایەکی فرەچەشنی و دیموکراتیکی دامەزراندووە.

 

سەبارەت بە گرنگی گۆڕانکاریی پێکهاتەیی بۆ لامەرکەزییەت لە سووریا، شێرا ئۆسێ، ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیک هەڵسەنگاندنێکی پێشکەش کرد.

 

"تا مەرکەزییەت بەردەوام بێت هیچ داهاتوویەک بۆ سووریا نییە"

شێرا ئۆسێ، ڕایگەیاند، کە سووریا دەچێتە قۆناغێکی نوێی مێژووییەوە، ئەمەش دوای زیاتر لە ١٣ ساڵ لە قەیرانێک کە بووەتە هۆی مردن و وێرانکاری و ئازار، زیاتر لە ١٠ ساڵ حوکمڕانی تاکڕەوانە و شەڕ گەلی سووریای ماندوو کردووە، هەروەها ئەمڕۆ هەموومان درک بەوە دەکەین کە سووریا دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشووی چووەتە قۆناغێکی نوێ و دوای زیاتر لە هەشت مانگ، پێکهاتەکانی گەلی سووریا ئاواتەخوازن بە پێی چارەسەر و دەنگی خۆیان داهاتووی وڵات بنویاد بنێن،  بەڵام بەداخەوە ئەم هیوایە بەدی نەهاتووە.

 

ڕوونیشیکردەوە کە ڕژێمی مەرکەزی لە سووریا سەرچاوەیەکی سەرەکی قەیران و شەڕ بووە و هەرواش دەمێنێتەوە، ئاماژەی بەوەشدا، ئەم سیستەمە کە لەسەر بنەمای پاوانخوازی و توندوتیژی دامەزراوە، گەلی سووریای ناچارکردووە قوربانییەکی بێئەندازە بدات، زیاتر لە ٠٪ی شار و ناوچەکان وێران بوون و چارەنووسی هەزاران سووری لە ناوەندەکانی دەستبەسەرکردن و ناوچە جێناکۆکەکاندا نادیارە، لە ئێستادا گەلی سووریا لە ئەنجامی بەردەوامی بوونی ڕژێم ڕووبەڕووی جۆرەها توندوتیژی بووەتەوە.

 

شێرا ئۆسێ، لە قسەکانیدا، سەبارەت بە داهاتووی سووریا جەختی لەوە کردەوە، کە چارەسەری ڕاستەقینەی قەیرانەکە لە گەڕانەوە بۆ ناوەندگەرایی نییە، بەڵکو لە بونیادنانی ژیانێکدایە لەسەر بنەمای یەکسانی بۆ هەموو پێکهاتەکانی سووریا، حکومەتی کاتی سووریا هەنگاوی وەک دەستپێکردنی گفتوگۆی نیشتمانی و ڕاگەیاندنی دەستوور و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ناوە، بەڵام بە ڕاستی بۆچوونی هاوڵاتیانی سووریای تێدا جێگیر نەکردووە یان نوێنەرایەتی گروپ و ژنانی جیاواز مسۆگەر نەکردووە، ئەو هەنگاوانەی کە دەبێت ئەمڕۆ لە سووریا بنرێت، پێویستە یەکگرتوو بن، سیماکانی داهاتووش بەشێوەیەکی هاوبەش بونیاد بنرێت، لەڕێگەی پێشەنگایەتییەکی کاتییەوە کە باوەڕی بە فرەچەشنی هەیە و لەسەر بنەمای متمانەی هەموو پێکهاتەکانی گەلی سووریا بێت.

 

ژنانی سووریا لە نێوان پەراوێزخستنی سیاسی و ڕۆڵیان لە ئاوەدانکردنەوەدا

شێرا ئۆسێ تیشکی خستە سەر سستی نوێنەرایەتی ژنان لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی گەلدا و ئەم نوێنەرایەتییەی بە ڕەنگدانەوەی خەباتی ژنانی سووریا پناسە کرد، وتی: ئەمڕۆ ژنانی سووریا لە پۆستی بڕیاردان دوورخراونەتەوە، دەنگی سیاسیشیان شایستەی خۆی پێنادرێت، هەرچەندە بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی گەل گەیشتە نزیکەی ٤٠٪ی، بەڵام ئەم نوێنەرایەتییە تەنها بە هێمای ماوەتەوە و ڕەنگدانەوەی ئەو ڕۆڵە ڕاستەقینەیە نییە کە ژنان لە ڕووخاندنی ڕژێمی پێشووی سووریادا بینیویانە، هەروەها خواستەکانیان بۆ بونیادنانی سووریایەکی دیموکراتیکی لەسەر بنەمای یەکسانی بەدی ناهێنێت.

 

جەختی لەوە کردەوە، کە داهاتووی سووریایەکی دیموکراتیک بەبێ ڕۆڵێکی سەرەکی و چالاک بۆ ژنان لە هەموو قۆناغەکاندا بەدی نایەت، جەختی لەوە کردەوە، کە بەشداریکردنیان دەبێت بنەڕەتی بێت لە داڕشتنی سیماکانی قۆناغی داهاتوودا، نەک کورتبکرێتەوە بۆ تەنها بڕگەیەکی فەرمی لە چوارچێوەی دەستووردا کە مافەکانیان لە بناغەی خۆیان بەتاڵ دەکەنەوە، هەروەها زۆر گرنگە هەنگاوەکانی داهاتوو لەسەر بنەمای بەستنی کۆنگرەیەکی نیشتمانی گشتگیر بێت کە خواست و داخوازییەکانی هەموو پێکهاتەکانی گەلی سووریا بە هەموو فرەچەشنییەکانەوە دەرببڕێت، سەرەڕای ئەو ئازارانەی ئەم پێکهاتانە بەرگەییان گرتووە، هێشتا لێکچوونێکی ڕوون دەبینین لە نێوان ڕێبازی حکومەتی کاتی سووریا و حکومەتی پێش خۆیدا نەگۆڕاوە، لەڕاستیدا، بەردەوامە لە هەمان سیاسەتەکان، پێویستیپێدان بە ناوەندگەرای و یەکگرتنی زۆرەملێ لە کاتی خۆیدا، تێچووی فرەیی و بەشداریکردنی ڕاستەقینە.

 

گوێگرتن لە دەنگی گەلی سووریا پێویستیەکە کە ناتوانرێت دوابخرێت

شێرا ئۆسێ، ڕایگەیاند، کە ڕێککەوتنی ١٠ی ئادار نەک تەنها پەیوەندی بە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاوە هەیە، بەڵکو پەیوەندی بە هەموو سووریاوە هەیە و دەبێت جێبەجێکردنی لەسەر زەوی خێراتر بکرێت، پێویستە ژنانی سووریا لەم کاتە گرنگەدا پێشەنگایەتی بکەن و حکومەتی کاتی سووریاش دەبێت بەرپرسیارێتییە نیشتمانییەکانی خۆی جێبەجێ بکات و نوێنەرایەتی ڕاستەقینە بۆ ژنان لە داهاتووی وڵاتەکەدا مسۆگەر بکات.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، گوێگرتن لە دەنگی سوورییەکان ئەمڕۆ لە پێشینەی کارە، بەتایبەتی لەبەر ڕۆشنایی ئەو قەیرانە ئابووری و ئاسایشییە خنکێنەرەی کە وڵاتەکەی گرتۆتەوە، هێشتا کوشتن و کۆچکردن بەردەوامە، چ لە ناوخۆی سووریا و چ لەو ناوچانەی کە تورکیا داگیریکردووە، بۆیە یەکڕیزیی سووریاییەکان بووەتە پێویستییەکی بەپەلە و دەبێت کاربکرێت بۆ بەستنی کۆنگرەیەکی نیشتمانی گشتگیر کە گوزارشت لە خواست و لایەنگرانی ئەوان بکات، هەروەها بناغە ڕاستەقینەکانی بونیادنانی سووریای داهاتوو دابنریت.

 

شێرا ئۆسێ لە کۆتایی قسەکانیدا جەختی لەوە کردەوە، کە لامەرکەزی نوێنەرایەتی بژاردەیەکی ستراتیژی دەکات بۆ بەرزکردنەوەی کارایی کارگێڕی و گەیشتن بە گەشەپێدانی بەردەوام، هەروەها سەرکەوتنی ئەم بژاردەیە پێویستی بە ئامادەکاری ڕاستی و بونیادنانی توانا ناوخۆییەکان هەیە کە توانای وەرگرتنی بەرپرسیارێتی لە چوارچێوەیەکی یاسایی و دامەزراوەیی تۆکمەدا هەبێت، هەروەها گەلی سووریا ئازارێکی زۆری چەشتووە و بەرگەی چەندین ساڵ خەباتی گرتووە، بەڵام دواجار ناسنامەی سووریمان هەر ئەوەیە کە ئێمە یەکدەخات.