بەهۆی لافاو لە هیندستان زیاتر لە ٥٦ هەزار کەس زیانیان بەرکەوتووە

ناوچەیەکی بەرفراوانی باکووری ڕۆژهەڵاتی هیندستان بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەرکەوتووە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا وڵاتەکەی گرتووەتەوە. زیاتر لە ٦٥ هەزار کەس زیانیان بەرکەوتووە و هەزاران کەسیش گواستراونەتەوە بۆ شوێنی پارێزراو.

ناوەندی هەواڵ

 

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لافاو و زەوی داڕماننێکی توند لە پارێزگای مانیپور لە باکووری ڕۆژهەڵاتی هیندستانی گرتووەتەوە، لە ئەنجامدا زیانێکی بەرچاوی مرۆیی و ماددی لێکەوتووەتەوە.

 

ڕاگەیاندنەکانی هیندستان ڕۆژی٣ی حوزەیران بڵاویانکردەوە، ژمارەی ئەو ماڵانەی کە بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەرکەوتووە لە سەرتاسەری وڵاتدا گەیشتووەتە ١٠ هەزار و ٤٧٧ کەس و تا ئێستا ژمارەی ئەو کەسانەی زیانیان بەرکەوتووە بۆ ٥٥٦ هەزار و ٥١٦ کەس بەرزبووەتەوە، هاوکات نزیکەی سێ هەزار کەس لە ناوچە زیانلێکەوتووەکان چۆڵکراون.

 

دەسەڵاتداران ڕایانگەیاندووە، دوای ڕژانی ڕووباری کۆنگبا، پێشێلکارییەکی نوێ لە بەنداوێک لە ناوچەی باشیخونغ لە ئیمفال ڕۆژهەڵات ڕوویداوە.

 

لە ئەنجامی لافاوەکەدا، دەسەڵاتداران ٥٧ ناوەندی فریاگوزارییان کردووەتەوە بۆ جێگیرکردنی ئەو کەسانەی کە زیانیان بەرکەوتووە، زۆربەیان لە ئیمفال ڕۆژهەڵاتن، ئەو پارێزگایەی کە زۆرترین زیانی بەرکەوتووە بەهۆی کارەساتەکەوە. هاوکات لە ماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا ٩٣ کەیسی داڕمان لە سەرانسەری پارێزگاکەدا تۆمارکراوە.

 

بارانبارین و لافاوێکی زۆر کە وڵاتەکەی گرتووەتەوە، بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ڕووبارەکان، چەند ناوچەیەکی ژێرئاوکەوتووە لە ئیمفال پایتەختی پارێزگاکە و بەشێکی زۆری بەشی ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە. هەروەها ڕووبارەکان لە ناوچەکانی کۆڕای و هینگانغ و شیکون ڕژاون و پردەکانیان شکاندووە، ئەمەش زیانەکان زیاتر بووە و هەوڵەکانی گەیشتن بە ناوچە زیانلێکەوتووەکان و پێشکەشکردنی هاوکاریی پێویست ڕێگری کردووە.