لە ڕۆژی ژینگەی کوردستاندا، هەوڵی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری ژینگەی دەدرێت

لە ڕۆژی ١٦ی نیساندا، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتتی هەرێمی کوردستان بە هاوبەشی لەگەڵ دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە، چەند گرتە ڤیدیۆییەکیان بۆ هۆشیاکردنەوەی هاوڵاتیان بڵاو کردەووە. ناوەندی هەواڵ

لە ڕۆژی ١٦ی نیساندا، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتتی هەرێمی کوردستان  بە هاوبەشی لەگەڵ دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە، چەند گرتە ڤیدیۆییەکیان بۆ هۆشیاکردنەوەی هاوڵاتیان بڵاو کردەووە.

ناوەندی هەواڵ

 

١٦ی نیسانی بە ڕۆژی ژینگەی کوردستان دادەنرێت، مێژووی دیاریکردنی ئەم ڕۆژە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ڕژێمی بەعسی عێراق، لە ئێوارەی ١٦ی نیسانی ١٩٨٧دا ڕژێمی بەعس گوندی شێخ وەسان و بالیسانی کیمیاباران کرد، بەمەش دۆڵی بالیسانی خۆشناوەتی بووبە یەکەمین قوربانی چەکی کیمیایی ئەو ڕژێمە لە باشوری کوردستان.

 

لەو هێرشەدا ٢٦٤ ھاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٤٠٠ ھاوڵاتی بریندار بوون، هەروەها هەوا و ژینگەی ناوچەکە تێکەڵ بە ژەهر بوو، هەر بۆیە پەرلەمانی کوردستان ساڵی ٢٠٠٨ بڕیاریدا ئەو ڕۆژە بە ڕۆژی ژینگەی کوردستان دابنرێت.