لە ڕۆژی لەدایکبوونی ئاپۆدا، ھەڵمەتێکی نەمام چاندن بەڕێوەچوو
هاوشێوەی شاروشارۆچکەکانی دیکە، گەرمیانیەکانیش بۆ ۷۲ ساڵەی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلان، هەڵمەتێکی نەمام چاند بەڕێوەچوو.
گەرمیان
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، تەڤگەری ئازادی و گەنجانی وڵاتپارێز و ڕیکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان، لە شارەدێی ڕزگاری سەر بە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، هەڵمەتێکی نەمام چاندنیان ئەنجامدا.
سوهام عەبدوڵا، لەسەر ناوی چالاکییە، وتەیەکی پێشکەشکرد و وتی: ساڵڕۆژی لەدایکبوونی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلان پیرۆز دەکەین و بەو بۆنەیەوە هەڵمەتێکی نەمام چاندن بەڕێوە دەبەین.
لەهەڵمەتەکەدا، ژمارەیەک لە ژنان و گەنجان بەجل و بەرگی کوردییەوە ۷۲ نەمامیان وەک گوزارشتێک بۆساڵەکانی تەمەنی عەبدوڵائۆجالان چاند.
هەڵمەتەکە لە باخچەیەکی تازەدروستکراوی شارەدێیەکە بەڕێوەچوو، ئەو نەمامانەی چێنران، نەمامی سێبەر و گوڵ بوون.
ت.پ