لە ڕۆژی ٣٣٢ی ئێشکگری دادپەروەریدا، ئایا کەس ئێمە نابینێت؟

ئەمینە شەنیاشار کە ٣٣٢ ڕۆژە بەدوای دادپەروەریدا دەگەڕێت، دەپرسێت: ئایا کەس ئێمە نابینێت؟

ئەمینە شەنیاشار کە ٣٣٢ ڕۆژە بەدوای دادپەروەریدا دەگەڕێت، دەپرسێت: ئایا کەس ئێمە نابینێت؟

ڕحا

 

ئێشکگری دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار، کە هاوژینەکەی و دوو کوڕەکەی لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا لە لایەن پاسەوانان و کەسوکاری ئیبراهیم خەلیل یڵدزی پەرلەمانتاری ئاکەپەوە لە ناوچەی پرسوسی رحا کۆمەڵکوژکران،  لە بەردەم دادگای رحا لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕی ٣٣٢ ڕۆژە بەردەوامە.

 

ئەمڕۆ بنەماڵەی شەنیاشار لەبەردەم دادگا بە هەڵواسینی وێنەی کەسوکاریان کە گیانیان لەدەستداوە، دەستیان بە ئێشکگری خۆیان کرد.

 

"نادادپەروەری بە بێ سزا دەمێنێتەوە"

بنەماڵەکە ئەمەیان لەسەر هەژماری میدیاکانیان بڵاو کردەوە و وتیان: " یەکەم و مەزنترین خراپە، بێسزاییە، ئەفلاتوون ٦ هەزار ساڵ تێپەڕیوە، بەڵام نادادپەروەری بێ سزا دەمێنێتەوە دایکێک لەبەردەم دادگادا داوای دادپەروەری دەکات، لە تورکیا یاسا و ماف و دادپەروەری لە کوێیە؟".