لە ژنێکی ئەفغانییەوە بۆ ئێران: خۆت بۆ کەوتنێکی پڕ لە ئازار ئامادە بکە!

وەسیمە سوروشی ئەفغانی کاردانەوەی بەرامبەر بە سزای لەسێدارەدانی ئێران بۆ سەر ڕۆژنامەنووس پەخشان عەزیزی دەربڕی و وتی: مێژوو دەیسەلمێنێت هیچ دیکتاتۆریەتێک بۆ هەمیشە لە دەسەڵاتدا نامێنێتەوە، تۆش خۆت ئامادە بکە بۆ کەوتنێکی پڕ لە ئازار.

بەهاران لەهیب

 

ئەفغانستان- گەلی ئێران وەک گەلی ئەفغانستان ساڵانێکە لەژێر فشاری دەسەڵاتداراندایە، بەڵام دەنگی ئۆپۆزسیۆن هەمیشە لە بەرامبەر فشار و زۆرەملێدا بەرز دەبێتەوە، ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە ڕژێم لە ئێران لە ڕێگەی گرتن، ئەشکەنجەدان، لە سێدارەدان و بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ هەوڵی بێدەنگکردنی ناڕەزایەتییەکان دەدات.

 

ژن و گەلی بەرخۆدێری ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەرەڕای ئەو هەموو ئەو فشارانە کۆڵیان نەدا، وەک ئازادیخوازانی ئەفغانستان تەنانەت لە سەختترین هەلومەرجیشدا بۆ "داهاتوویەکی باشتر" وەستانەوە و ئاڵای بەرخۆدانیان لە دژی ستەم هەڵکرد.

 

لەبەرئەوەی گەل ملکەچ نەبوون، ڕژێمی ئێران فشارەکانی زیاتر کرد، بەتایبەتی لە چەند مانگی ڕابردوودا، زۆرێک لە داکۆکیکارانی مافەکانی دەستبەسەر و زیندانی کرد، لە کاتی دادگاییکردنەکەیاندا سزای توندیان بەسەردا سەپێندرا، لەناویاندا سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرا، یەکێک لەوانە ڕۆژنامەنووس پەخشان عەزیزیە، ئەم بڕیارە توڕەیی و کردەوەی لە سەرانسەری جیهاندا بەدوای خۆیدا هێنا و داکۆکیکارانی مافەکان لە هەموو جیهانەوە دەنگیان بەرزکردەوە بۆ پشتیوانی لە پەخشان عەزیزی و کاردانەوەیان بەرامبەر بەو سزایەی بەسەریدا سەپێندرا.

 

"ئەو سزایەی کە بەسەر پەخشان درابوو، ڕۆژانی دیلی تاڵیبانی بیر هێنامەوە"

چالاکوان واسیمە سوروش کە لە شاری تەخار لە ئەفغانستان نیشتەجێیە، دڵتەنگی خۆی دەربڕی بەرامبەر ئەو سزایەی بەسەر پەخشان عەزیزیدا سەپێنراوە و وتی: ئەمە ڕۆژانی دیلێتی لەژێر دەسەڵاتی تاڵیباندا بەبیرهێنامەوە، ئەو ئازارەی ژنان لە ژێر دەسەڵاتی دیکتاتۆریدا تووشی دەبن، هەرگیز لەبیر ناکرێت.

 

"نازانن ئایا ژن هەرگیز دەتوانێت خۆی دروست بکاتەوە"

وەسیمە سوروش ئاماژەی بەوەدا کە لە هەموو شوێنێکی جیهان دوژمنانی ئازادی لە دەسەڵاتی ژن دەترسن و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: چ لە کابول بێت یان تاران، دوژمنانی ئازادی لە هەموو شتێک زیاتر لە ژن دەترسن، ئەوان لە هۆشیاری و بوێری و خۆڕاگری ژنان دەترسن، بۆیە هەوڵ دەدەن لە ڕێگەی سزاوە دەنگیان بێدەنگ بکەن، دوژمنانی ئازادی، تاڵیبان و ئەوانەی لە ئێرانن، هەوڵی چەوساندنەوەی ژنان دەدەن، بەڵام نازانن هەموو ژنێک کە چەوسێندراوەتەوە.

 

"هیچ دەسەڵاتێکی ستەمکار ناتوانێت سەقامگیر بێت"

وەسیمە سوروش باسی لەوە کرد کە لە سایەی خەباتی ژناندا حکومەتە فاشیستەکان لە ئێران و ئەفغانستان لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت و لە کۆتاییدا وتی: ڕۆژی لێپرسینەوە نزیکە. ئەو ژنانەی تۆ سووکایەتییان پێ دەکەیت ئەشکەنجە و لەسێدارە دەدرێن؛ ڕۆژێک دێت کە حوکمڕانیت کۆتایی پێبێت. هیچ دەسەڵاتێکی وابەستە بە ستەمکاری ناتوانێت بە جێگیری بمێنێتەوە، مێژوو دەیسەلمێنێت هیچ دەسەڵاتێک بۆ هەمیشە لەسەر تەختەکەی نامێنێتەوە، بۆیە خۆت ئامادە بکە بۆ کەوتنێکی پڕ لە ئازار.