لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان نیگەرانییەکان لە چارەنووسی زینداکراوان لە هەڵکشاندایە

دوای بەدوای هێرشکەکانی ئەمریکا-ئسرائیل بۆسەر دامودەزگا ئەمنییەکانی ئێران، نیگەرانیی کەسوکاری زیندانکراوان دەربارەی چارەنووسی ڕۆڵەکانیان لە زیاندبووندایە و هیچ زانیارییەکیان دەربارەی چارەنووسی دەستبەرکراوان دەستناکەوێت.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی ڕاپۆرتێکی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لەگەڵ هێرشی ئاسمانی ئەمریکا-ئیسرائیل بۆسەر دامودەزگا ئەمنییەکانی ئێران، بەشێک لە زیندانەکانی سەر بە دەزگای ئتلاعات بەر بۆردوومانەکان کەوتوون، ئەم دۆخەش نیگەرانی کەسوکاری دەستبەسەرکراوانی دەربارەی نادیاری چارەنووسی ڕۆڵەکانیان زیاتر کردووە.

 

بەپێی وتەی ژمارەیەک لە بنەماڵەی دەستبەسەکراوان لە شارەکانی ئیلام، ورمێ، تاران و کرماسان، کە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانیان ڕاگەیاندووە، هێشتا نەیانتوانیووە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی کەسوکارەکانیان دەستکەوێت کە لە لایەن دەزگاکانی ئیتلاعاتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوان.

 

بنەماڵەکان ئاماژەیان بەوەشداوە، دوابەدوای بۆردوومانکردنی دامودەزگا ئەمنیی و سەربازییەکان لە ورمێ، هیچ دەزگایەکی دەوڵەت ئامادە نییە وەڵامی داواکانیان بۆ زانینی چارەنووسی کەسوکارە دەستبەرکراوەکانیان بداتەوە.

 

بەپێی تۆڕەکە،لە سنەش ژمارەیەک لە دەستبەسەرکراوان ڕەوانەی زیندانە ناوەندییەکانی شارەکە کراون و تا ئێستا لە دۆخێکی هەڵپەسێردراو لە بەشی 'هێشتنەوەی' ئەو زیندانانەدا ڕاگیراون، هەندێکیشیان گوزراونەتەوە بۆ جێگە پارێزراوەکانی دەزگا ئەمنییەکان.

 

تۆرەکانی مافی مرۆڤی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە، لە بۆردوومانی ٢ـی ئاداری سەر دەزگای ئیتلاعاتی ورمێ، دوو دەستبەسەکراو گیانیان لەدەستداوە، کە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ناسنامەیان دەستنەکەوتووە.

 

بەپێ ڕاپۆرتەکە، بنەماڵەی هاوڵاتییەکی کوردی دیکەیش لە تاراندا کە منداڵەکەیان چەند هەفتەیەک پێش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، ڕایانگەیاندووە کە تا ئێستا هیچ زانیارییەکیان لەسەر چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە پێ نەگەیشتووە و وەڵامی داواکەشیان نادرێتەوە.