لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە مانی حوزەیراندا ١٠ ژن کوژراون

لە مانگی ڕابردوودا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ١٠ ژن کوژراون، ٩ ژنیش بەشێوەی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئاماری کوشتن و گیانلەدەستدانی ژنان بە شێوەی گوماناوی لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکردەوە.

 

لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، هەر لە ماوەی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا ١٠ ژن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون و نۆ ژنیش بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە کە هۆکارەکەی ڕوون نییە.

 

جێگای ئاماژەیە، لە ساڵی ڕابردوودا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، ١٥٨ ژن کوژراون و ١٦ هەزار و ٥٦٧ توندوتیژی خێزانی دژ بە ژنان تۆمار کراوە.