بۆ سێیەم ڕۆژ لەسەریەک هێزەکانی ئیسرائیل هێرشەکانیان بۆ سەر غەززە فراوانتر دەکەن
بۆ سێیەم ڕۆژ لەسەریەک غەززە ڕۆژانی خوێناوی بەخۆیەوە دەبینێت لە ئەنجامی پەرەسەندنی ئۆپەراسیۆنەکانی جینۆساید لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە، لە کاتێکدا ئەو هێزانە مەودای هێرشەکانیان فراوانتر کردووە.
ناوەندی هەواڵ
هێزەکانی ئیسرائیل بەردەوامن لە بۆردوومانەکانیان بۆسەر کەرتی غەززە، لە ڕێگەی وشکانی و دەریایی و ئاسمانییەوە، لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە، ٤٥ هەزار و ٧١٧ کەس گیانیان لەدەستداوە کە زۆرینەیان ژن و منداڵن و ١٠٨ هەزار و ٨٥٦ کەسی دیکەش برینداربوون، بە ڕێژەیەکی بێسنوور، وەک چۆن هەزاران قوربانی هێشتا لەژێر داروپەردوو و لەسەر ڕێگاکانن و تیمەکانی فریاکەوتن و فریاگوزاری ناتوانن بگەن پێیان.
بەگوێرەی هۆشداری چاودێران، دۆخی غەززە مەترسی لەسەر زیادبوونی بەرچاوی ژمارەی قوربانیانی فەڵەستینییەکان هەیە، بە لەبەرچاوگرتنی چڕی زۆری دانیشتووانی غەززە کە لە ئێستادا نزیکەی ٥٥٠ هەزار کەس لەخۆدەگرێت، کە نزیکەی چارەکێکی دانیشتووانی کەرتی غەززە پێکدەهێنێت، نزیکەی ١٨٠ هەزار کەسیان تێدایە کە لە ئەنجامی سێ مانگ جەنگدا بە زۆر لە باکوورەوە ئاوارە بوون.
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی کە نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی غەززە بڵاویان کردووەتەوە، لە ماوەی ٧٢ کاتژمێری ڕابردوودا ١٨٤ فەڵەستینی کوژراون و دەیان کەسیش بریندار بوون لەو هێڕشانەدا کە بۆ سەر کەرتی غەززە ئەنجام دراون.
هێزەکانی ئیسرائیل بەردەوامن لە لەناوبردنی هەموو پێداویستیەکانی ژیان بۆ فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە و مرۆڤ و تەواوی گەڕەکێکی نیشتەجێبوون و بەدەیان هاوڵاتی مەدەنی کوژراون.
هێزەکانی ئیسرائیل گەڕەکێکی نیشتەجێبوونیان تێکشکاند کە پێکهاتبوو لە چەند باڵەخانەیەک لە شارۆچکەی بەیت حەنون، لە دووری باکووری کەرتی غەززە، ئەمەش لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکانیان لەو ناوچەیە، کە بە شێوەیەکی سەرەکی سەرنجیان لەسەر تێکدانی ئەو ماڵانە، بیناکان، ژێرخان، نەخۆشخانەکانی غەززەیە کە ماونەتەوە.
لە لایەکی دیکەوە، دانوستانە ناڕاستەوخۆکان لەگەڵ حەماس لە قەتەر دەستیپێکردەوە بە مەبەستی ئازادکردنی ئەو بارمتانەی کە لە کەرتی غەززە دەستبەسەرکرابوون و لە کاتی هێرشی بزووتنەوەکە بۆ سەر ئیسرائیل لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ڕفێندرابوون.