لە ئیسرائیل ٧٣٠ ئەکادیمی پشتیوانی غەززە دەکەن

لە ئیسرائیل، ٧٣٠ ئەکادیمی پشتیوانی لە هەڵمەتی واژۆکردن بۆ ڕێوشوێنی بەپەلە دژی برسێتی لە غەززە دەکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ئیسرائیل هەڵمەتێکی واژۆکردن دەستیپێکرد بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی بەپەلە دژ بە برسێتی لە غەززە. بەگوێرەی ڕۆژنامەی هارێتز، ٧٣٠ ئەکادیمی ئیسرائیل پشتیوانی لە هەڵمەتەکە دەکەن.

 

ئەکادیمیستەکان داوایان لە حکومەتی ئیسرائیل کردووە ڕێوشوێنی بەپەلە بگرێتەبەر دژ بە برسێتی پێش ئەوەی کارەساتی مرۆیی غەززە لە کۆنترۆڵ دەربچێت و ببێتە هۆی گیان لەدەستدانی بەکۆمەڵ، لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو زیندانییانەی لە غەززە دەستگیرکراون دەبێت ئازاد بکرێن.

 

لە ناو ئەوانەی پشتیوانی لە هەڵمەتەکە دەکەن بریتین لە دکتۆر ئاریێل پۆرات، پرۆفیسۆری بەڕێوەبەری زانکۆی تەل ئەڤیڤ و پرۆفیسۆر دکتۆر دەیڤد هارێل، سەرۆکی ئەکادیمیای ئیسرائیلی بۆ زانستی پزیشکی.